ژمارە شەشی گۆڤاری شیعر گەیشتە کتێبفرۆشییەکان

بەرگی گۆڤاری شیعر

April 26, 2018

ئا: باڵندە

 

 

ژمارە شەشی گۆڤاری شیعر کە گۆڤارێکی تایبەت بە شیعرە، بڵاو کرایەوە، ئەم ژمارەیەش وەک ژمارەکانی ڕابردووی، کۆمەڵێک گوتار و لێکۆڵینەوەی دەربارەی شیعر و باسەکانی پەیوەست بە شیعر و چەند تێکستێکی شیعریی تێدایە.

لەم ژمارەیەدا لوورەی گیزنبێرگ لە لایەن ماردین ئیبراهیمەوە کراوە بە کوردی و هەروەها پێشڕەو محەمەدیش گوتارێکی لەم بارەیەوە وەرگێڕاوە.  د. شاهۆ سەعید لە بارەی شیعرییەتی ڕیتم لە سروشت و هونەردا نووسیویەتی و وەلید عومەر دەربارەی واڵاس ستیڤنز گوتارێکی موراد فەرهادپووری وەرگێڕاوە. لەم ژمارەیەدا بایەخێکی ئەوتۆ بە مایاکۆڤسکی، شتیڤان گۆرگە و ماندلشتام دراوە و هەروەها سەرپەرەشتیارانی گۆڤارەکە دەربارەی شیعرەکانی زانا خەلیل، داستان بەرزان و غەمگین بۆڵی نووسیویانە.

گۆڤاری شیعر، گۆڤارێکی نوێی کوردییە، کە تا ئێستا شەش ژمارەی لێ دەرچووە.