کە تۆم بینی جلێکی فشم لە بەردا بوو
هایکۆی نوێی ژاپۆنی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هاژە حەمید
دەمەوێت بتبینم
کاتێک پێ دەخەمە سەر
شەختەیەکی تەنک
مایووزوومی مادۆکا
١٩٦٢ لە دایک بووە
■
جلێکی فشم لە بەردا بوو
ئەو پیاوەم بینی
لە شەوێکدا ئەستێرەکان دەدرەوشانەوە
کاتسوورا نۆبوکۆ
١٩١٤-٢٠٠٤
■
یەکتربینین ڕووداوێکە
وەک خۆرھەڵاتنێک
لە سەرەتای ھاویندا
ئۆتاکا شۆ
١٩٧٧ لە دایک بووە
■
ئێمە دەبێت بمرین؟
چرپاندی بە گوێمدا
شەوێک گوڵەئەستێرەکان دەدرەوشانەوە
سووزووکی ماساجۆ
١٩٠٦-٢٠٠٣
■
پەلکەزێڕینە
لەو شوێنە دەوەستێت
کە تۆی لێ بێت
تاکاهاما کیۆشی
١٨٧٤-١٩٥٩