هاجەر بابان، شاعیری کوردی/ئەفغانی لەدایکبووی پاکستانە. باوکی کورد و دایکی ئەفغانستانییە. شاعیرێکی گەنجە و بە ئینگلیزی شیعر دەنووسێت، کتێبێکی بە ناوی “ئەوەی سەبارەت بە چیاکان دەیزانم” نووسیوە. فۆرمێکی جیاواز لە شیعرنووسن بەکار دەهێنێت و بە دوای ڕووبەرێکی ون و تازەگەرییەوەیە.-ماڵپەڕی باڵندە
ئەگەر باوکم بە زمانەکەی خۆی وشەکانی پێ بدام
هاجەر بابان
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ڕەوا هەژار
“ئێوە زۆر لەو میللەتانە ئامادەترن کە ڕاپەڕین و ڕزگاریان بوو”
قازی محەمەد
شانازی بە لەسێدارەدانمەوە دەکەم. هیچ کەسێک
پێویستی نەبوو [ ] بە [ ] هەڵواسراوی لەسەر [ ] ببینێت.
هەموان لە جێگە تازەکەی [ ]
[ ] کچە لاوەکەم.
کچەکەم [ ] ئەوان دەیانگوت
کاتێک کە بە تەنیا بوو.
ئەگەر ڕێگەیان بدەم [ ] چیم بەسەر هات ڕەنگە ئەوانیش
[ ]
لە کاتی کشانەوەیاندا.
من دەتوانم [ ] داهاتووم ئەگەر بە داپۆشینێک [ ]
بە ژیانێکی تر.
من [ ] بەسە تا یەکێکی تر وڵاتەکەی
بۆ ئەم [ ] بە گشتی، خەبەرم دەبێتەوە بەسەر [ ] دێتەوە یادم هەوا
ئیتر دواتر دەبمەوە بە
هەنەدەفی سنگم. فرمێسکەکانی [ ] سەرێکی
بەرەو گیانم دەگواستەوە [ ] بۆ خزمەتی هەموان.
شیعری “ئەگەر باوکم بە زمانەکەی خۆی وشەکانی پێ بدام” هەوڵێکە بۆ ئاشکراکردن و جێکەوتکردنی مێژوویەکی تۆقینەر کە من لە ڕێگەی یادەوەریمەوە توانای کەشفکردنیم نییە. بۆیە وێنەی باوکم لە ڕێی زانیارییەکانی ئەوانی ترەوە شکڵی گرتووە. قازی محەمەد سەرکردەیەک و کوردێکی ئێرانی بوو کە خواستی جیابوونەوەی دەکرد، کاتێک لە لایەن دادگەی سەربازیی ئێرانییەکانەوە لە سێدارە دەدرێت، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ جەستەی بە هەڵواسراوی دەهێڵرێتەوە. من لە خەیاڵی خۆمدا هەموو ئەو وشانە دەزانم کە باوکم دەربارەی قازی محەمەد و کوردستان و کچەکەی… دەیەوێت بیانڵێت و لێرەدا وەکوو بۆشایی/وەکوو [ ] هاتوون. بۆشایییەکانی ناو ئەم شیعرە هێمایە بۆ ئەو زمانەی کە هەرگیز لە باوکمەوە فێری نەبووم، زمانی کوردی، بەڵام دیسان هێماشە بۆ بۆشایییەک لە تێگەیشتنی نێوان من و باوکم کە بە هۆیەوە بۆ تێگەیشتنی من دەربارەی کەسایەتیی نێرینە درووست بووە، ئیدی کەسایەتییەکان کەسایەتیی مێژوویی کورد بن یان هەر کەسێکی تر.