خەلافەتی ماستە مەییوەکان

حەمە قادر

حەمە قادر/ کوردستان

May 11, 2020

حەمە قادر فیلمساز و وەرگێڕە. ساڵی ١٩٨٧ لەدایکبووە، دەرچووی بەشی کۆمەڵناسییە. ئێستا لا وڵاتی فەڕەنسا دەژی. خاوەنی  فیلمێکی درێژ و فیلمێکی کورتە، چیرۆکی نووسیوە و چەند کتێبێکیشی لە بواری ئەدەبیات و کۆمەڵناسی وەرگێڕاوە بۆ زمانی کوردی.

 

 

 

خەلافەتی ماستە مەییوەکان
حەمە قادر

 

 

 

شەترەنج باشە بو مێشکجوڵان
شتێک هەیە پێی ئەڵێن مێشک شڵەقان
ماست ئەشڵەقێ
بۆ نمونە ماست بۆ ئەشڵەقێ و ئاو بۆ ناشڵەقێ
پێتوانییە شڵە هەمان شلە بێ؟
لەقاندن
بۆ نمونە سەرلەقاندن
شلە لەقاندن بە تێپەڕینی بووە بە شڵەقاندن
نەمبیستوە بڵێن ئاو شڵەقا
چونکە هەر شتێک نەمەیێت ناشڵەقێت
ماست ئەمەیێت
ئەمەوێت
ئەمەیێ یان ئەمەوێ
ئەمەوییەکانت بیستوە
سەردەمی ئەمەوی یەکان لە بەغدا
خەلافەتی ئەمەوییەکان
پێموایە ئەمەوییەکان سەرەتا ئەمەیێیەکان بووە
خەلافەتی ماستە مەییوەکان
ئیمپراتۆری ماستە مەییوەکان
مێو٫ مێویشمان هەیە
مێو و میاو و میوە