ئیسماعیل سابیر، لە شاعیرانی نوێی کوردە، لە ساڵی ١٩٩٤ـدا لە ناوچەی گوێڕ-موسڵ لە دایک بووە و هەنووکە لە هەولێر نیشتەجێیە. دەرچووی کۆلێژی یاسای زانکۆی کۆیەیە و بە پارێزەرییەوە خەریکە. ماوەی چەند ساڵێکە دەنووسێت و سەرلەدووی زمان و دەربڕینێکی تایبەتە کە بتوانێت دنیاکەی خۆی پێ دەربڕێت. هەروەها یەکەمین کتێبی شیعریی خۆی بە ناوی “سۆراغ بۆ شیوەنێکی نەبڕاوە” بڵاو کردووەتەوە.
فەرموون نوێترین شیعری ئیسماعیل سابیر بخوێننەوە.
چارەنووسێکی نادیار
ئیسماعیل سابیر
لە شاره‌كه‌ی مندا هەموان هەور بوون/ سه‌رده‌مانێك ئه‌گه‌رچی کە بوون بە تەماشا و دیار نەمان؛
وشە چونکە لە سەرەتاکاندا هێندە نزیک نەبوو لێم/ وەک
شاعیرەکان/
باڵندەکان/
شەوەکان/
لەگەڵ لەشکرە بێوەفاکانی ناز/
سەرەڕای ئەوەش کە بە لچههڵقوڕتان ئەزیەتیان دام/ سوپاكان
بەڵام من هەر چاوەڕوانیان بووم و بێچاره‌ش كه مامەوه/
تەنانەت ئەو دەمەیشی کە بە کەشتیی خوازبێنی/ ئه‌وان زوڵفی ئاڵیان لە ماڵەباوان؛
گواستەوە هەرێمەکانی مۆده و دراو/
ڕۆیشتن و یەکە بە یەکە بێ ئاوڕدانەوە نەفرەتیان لێم کرد/
چەشنی:
ڕووبار و
شیعر و
شنەباکان،
بەجێیان هێشتم/ بێره‌حمانه
وەک
خۆر و
مانگ و
هەموو ئەستێرەکان.
هەرچیم کرد په‌نجه‌ره‌یه‌ك نه‌بوو،
وەک کوردێکی تێکشکاو کە چارەنووسێكی شووم و خەمگینی هه‌بێ،
شەقام و چیاوچۆڵەکان داڵدەیان نەدام.
ئاو فریوی دام لەپەنای درەختێک
ئەگەر هەبان ڕاوچییەکان وەک من كه بێ ماڵوحاڵ ده‌بوون
لە مەیدانی خەوتۆراوان تا سوبح و بەرەبەیان به تاقی ته‌نیا دهمامەوە.
چونکە نەبووم بە دۆستی لەززەتپهرستان
حەیرانبووم، زۆریش لە کافێیهكان خه‌مگین بۆیە
لە گۆزەی هیچ چاوقلەترێیەک ئەگەر شەڕابی خۆشەویستیم هەڵنەقوڕاند
لە زەماوەند کە دووربووم،
لە کاتی شۆفێریی سهرلهقان و ئاهوناڵە خۆی سه‌پاند
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بوومە برین و قوڕگم
له قه‌هری ڕێگاكان
بە كیلۆمه‌تر میوزیک و گۆرانیی کوردی کێشایەوە،
چونکە پیاوێكی بێچارە بووم؛
هیچ په‌یڤێك بۆیه بە هاوارم نەهات.