جەین ڕایچفێڵد شاعیر و هایکۆنووسێکی ئەمەریکییە. لە ١٩٣٧ـدا لە لیما-ئەمەریکا لە دایک بووە. ساڵی ٢٠١٦ کۆچی دواییی کردووە. – ماڵپەڕی باڵندە
گۆرانیی باڵندە
جەین ڕایچفێڵد
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ساسان
مێشی مێرگەکان
خۆری بیانان دەهێنن
بۆ ئاوخواردنەوە
■
لە نێوان گوڵەکاندا
ڕیزی مێشهەنگەکان
با دەهەژێنن
■
وەختی نانی بەیانیان
لێوی پڕی زەڕنەقوتەیەک
ڕۆژێک دەکاتەوە
■
پەڕەکانی باڵندە
لە شەودا دەنگی بارانی
بەهاریان لێ دێت.
■
لە سەروو بەفرەوە
لە ئاستی گۆرانیی باڵندەدا
بەهار دەست پێ دەکات
■
بای باران
پڕە لە دڵۆپە گۆرانیی باڵندە
■
یەکەمین ڕووناکی
لە دەمەوبەیانی دارستانەکاندا
نیگای باڵندەیەکە
■
گۆرانیی باڵندە
شیعرێکی بێ وشەی
بەیانیی زووە
■
خۆرئاوابوون
دواهەمین ڕووناکیی
گۆرانیی باڵندەیە
■
خۆرئاوابوون
بانگی باڵندەکان
زیادبوونی تاریکییە
■
گۆرانیی کازیوە
ئاسمانی ڕووناکە
باڵندەی شین
■
گۆرانیی باڵندەیەک
بە بێدەنگی پشیلەیەک خورا
سەرچاوەی ئەم وەرگێڕانە
A Dictionary of Haiku
Classified by Season Words with Traditional and Modern Methods
Jane Reichhold
https://www.ahapoetry.com/aadoh/adofinde.htm