«نەینەوا» تازەترین شیعری ماردین ئیبراهیم شاعیری کوردە، کە بە جەنگ دەست پێ دەکات و بە ئاسۆ کۆتایی دێت، لە کاتێکدا دووکەڵ تاریکی کردووە. ماردین پێشتریش لە بارەی جەنگەوە نووسیویەتی و هەروەها ئەمە یەکەم جاری نییە کە دەگەڕێتەوە بۆ مێژوو. ئەو لە جەنگ و مێژوویشدا، خۆشەویستی و لێرەولەوێ یادەوەری و گەڕانەکانی خۆی- هەندێک جار وەک کوردێک- لە بیر ناکات. لەم شیعرەدا، هەرچەند مێژووی نووسینی نەنووسراوە، بەڵام بێ‌شک نابێت دوور بێت لە کاریگەریی ڕووداوەکانی ئەم دوایییە، ئەگەر وایش نەبێت، ئەوا سەنحاریب بۆ ئێمە بیرخەرەوەی ئەم ڕووداوگەلەی دوایییە؛ سێناخێریب، سێنخەریب (٧٠٥-٦٨١ ق.م) یان ئەوەی لای ئێمە بە سەنحاریب ناسراوە پاشای ئاشوورییەکان بوو. بە پێچەوانەی باوکییەوە کە ئەهلی جەنگ و کوشتار بوو، زیاتر بە چاکسازی، بیناسازی و پەرەپێدان ناسرابوو. یەکەمین کارێزی دروست کردووە. دوای مردنی باوکی، پایتەختی ئیمپڕاتۆرییەکەی لە شاری تازەبنیادنراوی دوورشرووکینەوە گواستەوە بۆ کۆنەشار و پایتەختی پێشووی ئاشوور، نەینەوا. هەروەها بە یەجگاری ناوی باوکی لە کەتیبە و لەوحە نووسراوەکاندا ڕەش کردەوە. سەنحاریب لە دواییدا لە لایەن دوان لە کوڕەکانییەوە کوژرا. – ماڵپەڕی باڵندە
نه‌ینه‌وا
ماردین ئیبراهیم
شیوه‌نێکی دره‌نگوه‌خت بۆ سه‌نحاریب ئامێدی
ئه‌م جه‌نگه‌ش ته‌واو ده‌بێت، ئه‌م تۆفانه‌ش هێور ده‌بێته‌وه
به‌ڵام ئه‌وه‌ی قه‌ت خامۆش نابێت، پشکۆی ئه‌و یاده‌وه‌رییانه‌یه که سه‌رمیان کردووه به ئاگردان
یادگاریی ئه‌و ڕۆژانه‌یه که به خه‌مناکی له کاڵاسه‌وه سه‌یری دۆڤه‌رمان ده‌کرد
له پاتراوه سه‌رنجی ئه‌و که‌شتییانه‌مان ده‌دا که به ده‌ریادا ده‌یانفیشکاند و به‌ره‌و ڤینیس ده‌ڕۆیشتن
به‌ناو کێڵگه‌ی په‌تاته‌دا ده‌ڕۆیشتین و یادی شله‌ی په‌تاته‌ی داپیره ده‌یگریاندین
له که‌ناری ‘لیل’ له کولانه‌ی مریشکدا خه‌وتین و ژنێکی پیر که به هه‌موو ژیانی که‌سێکی قوڕاوی نه‌بینیبوو گوتی: ‘ئاهـ میسیۆ سهروگوێلاکتان به چی وا ڕه‌ش بووه؟’
به لای باری گه‌وره‌ی گێزه‌ردا ده‌ڕۆیشتین و ده‌مانگوت ‘کوردستان، ئه‌ی برینی گه‌وره‌ی ناو دڵمان’
ئه‌م شه‌ڕه‌ش ته‌واو ده‌بێت، ئه‌م گه‌رده‌لووله‌ش هێور ده‌بێته‌وه
به‌ڵام ئه‌وه‌ی قه‌ت هێور نابێته‌وه یاده‌وه‌ریی تۆیه که وه‌ک ئه‌سپی چه‌مووش له‌ناو سه‌رماندا ده‌حیلێنێت
■
من باسی سه‌نحاریب ده‌که‌م، که له‌به‌ر خاڵه‌کانی ده‌موچاوی پێیان ده‌گوت هێلکەقهل
به‌ڵام من له‌به‌ر ژانه ئه‌به‌دییه‌کانی پێی ده‌ڵێم ئه‌یووب
من باسی شه‌وی بارانه‌که ده‌که‌م
شه‌وێکی خه‌مناک بوو
باران به‌سه‌ر زه‌نگی کاتیدرائییهکهدا ده‌باری
به‌سه‌ر گۆڕستانه‌که‌دا
به‌سه‌ر په‌یکه‌ری مات و مهبهووتی قهدیسهکاندا ده‌باری
با، وه‌ک نابینایه‌ک خۆی ده‌کێشا به دره‌خته‌کاندا
خۆی ده‌کێشا به دیواری نزم و خه‌مناکی دێره‌کاندا
شه‌و هه‌رچیی ڕه‌شاییی خۆیه‌تی به کۆڵاندا ڕشتبووی
ئێمه‌ش وه‌ک فیلی ناو سێرکه‌کان دڵته‌نگ بووین
سه‌نحاریب، که ئێوه له‌به‌ر خاڵه‌کانی ده‌موچاوی پێتان ده‌گوت هێلکەقهل، له گیانه‌ڵڵادا بوو له‌به‌ر ده‌مماندا
له دواشمانهوه تا چاو بڕی ده‌کرد په‌رێزی یاده‌وه‌رییه‌کانی بوو؛ ده‌سووتا
■
دایکی درزێکی کرده ده‌رگاکه و سه‌یری زریانه‌که‌ی کرد
گوتی: ‘ده‌بێت کوڕه‌که‌م له کوێ بێت؟’
■
تۆ زیندوو نابیته‌وه تۆ زیندوو نابیته‌وه
ئه‌کته‌ره‌کان به ده‌مامکه‌کانیانه‌وه ده‌زانن
نه‌فره‌تلێکراوه‌کان به شه‌رمی سه‌ر ڕوویانه‌وه ده‌زانن
فریشته‌کان به شمشێره‌کانیانه‌وه ده‌زانن تۆ زیندوو نابیته‌وه
به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیندوو ببیته‌وه پشیلهکهتمان وه‌کو خۆت خۆش ده‌وێت، سه‌گه‌که‌ت بۆ خواردنی جه‌ژن بانگ ده‌که‌ین، کۆتره باریکه‌کانت له‌سه‌ر که‌پری مێوه‌که‌مان ههڵنافڕێنین، چیتر پێت ناڵێین هێلکهقهل
ئه‌گه‌ر زیندوو ببیته‌وه هه‌موو کراسه‌کانت بۆ ئوتوو ده‌که‌م کراسه شینه‌که‌ش
تۆ زیندوو نابیته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ماته‌مباره‌کان گۆڕه‌که‌ت جێ ده‌هێڵن
فریشته‌یه‌ک دێته سه‌ر شانی ڕاستت، ده‌ڵێت: ‘بۆچی خوشکه‌کانت به‌جێ هێشت؟ بۆچی دایکت به‌جێ هێشت؟
■
من باسی هاوڕێیه‌کی ده‌ربه‌ده‌ری خۆم ده‌که‌م
ده‌ربه‌ده‌ره‌کان خێڵێکی ڕه‌نجه‌ڕۆن
بیانه‌وێت جوانی ڕاو بکه‌ن دڵیان له عه‌زاب گیر ده‌بێت
بیانه‌وێت شه‌ونم بگرن
ڕۆحیان له دڕک گیر ده‌بێت
ده‌ریا به خۆیاندا بده‌ن، بخه‌ون، سهراب خه‌به‌ریان ده‌کاته‌وه
تیشک بچێنن، شه‌وه‌زه‌نگ ده‌دروونه‌وه
ئه‌وان ڕاوچین ئومێدی ساخته ڕاو ده‌که‌ن
ده‌بن به وه‌رزێر ساڵانی نه‌هات ده‌ژمێرن
به‌قایان پێ مه‌كه‌ن به‌قایان پێ مه‌که‌ن
ئه‌وان خێڵێکی به‌دبه‌ختن
بیانه‌وێت ئه‌ستێره‌کان ڕاو بکه‌ن، چنگیان له نه‌یزه‌کی ڕه‌ش گیر ده‌بێت
بیانه‌وێت مرواری بگرن، ده‌میان له قه‌وزه گیر ده‌بێت
بیانه‌وێت دنیا ڕزگار بکه‌ن ڕۆحیان ده‌که‌وێته ته‌ڵه‌وه
بیانه‌وێت ئومێد بچێنن، ساڵانی نه‌هات چاوه‌ڕێیانه
بیانه‌وێت خه‌ون بکێڵن، ڕه‌نجی بێوه‌ر چاوه‌ڕێیانه
ده‌یانه‌وێت زه‌وی ڕزگار بکه‌ن به‌ڵام بۆیان ناکرێت
په‌لکه‌زێڕینه بوختانیان بۆ بکات، بوولهمهلهرزه دژیان بوه‌ستێت، ته‌رزه پیلانیان لێ بگێڕێت، چی‌یان پێ ده‌کرێت؟
ئاهـ ئه‌ی ڕۆحی که‌سیره‌ی خۆم من تۆم بۆ ده‌رباز ناکرێت!
باران پشتم ناگرێت، هه‌تاو پشتم ناگرێت، خاک کرمه‌کانی خۆیم لێ هان ده‌دات، چیم پێ ده‌کرێت؟
■
ئه‌ی هاوار تۆ چیت ده‌کرد له‌ناو سنه‌وبه‌ره‌کاندا؟
تۆم بینی له تاریکییه‌که‌دا جگه‌ره‌ت ده‌کێشا
ئاگری جگه‌ره‌که‌تم بینی (یه‌که‌مجار وام زانی گوڵه‌ئه‌ستێره‌یه)
دڵی ڕه‌نجاوی تۆم بینی وه‌ک پشکۆ داگیرسابوو
گوتم چی ده‌که‌یت له‌ناو سنه‌وبه‌ره‌کاندا؟
تۆ گوتت وه‌ره، گورگه‌کانی من ده‌سته‌مۆن، وه‌ره، به‌وره‌کانی من ماڵیین
■
ئه‌و هاوڕێمان بوو
ئه‌سپی نه‌بوو، ئاگردانی نه‌بوو
ته‌نیا دڵێکی هه‌بوو له ژێرپیاڵهیهکدا جێی ده‌بووه‌وه
کێڵگه‌ی نه‌بوو، خوریی نه‌بوو
ته‌نیا عه‌شقێکی هه‌بوو وه‌ک تریفه ده‌ڕژایه سه‌ر پێده‌شته‌کان
کچێکی ده‌ناسی ده‌رگای ماڵه‌که‌یان وه‌ک بۆقی ژێر گه‌ڵا تووتنه‌کان سه‌وز بوو
کێ بڕوا ده‌کات کچێک ده‌رگای ماڵه‌که‌ی وه‌ک کرمی ناو کێڵگه‌کان سه‌وز بێت بتوانێت ئه‌و ده‌رده‌ی بداتێ؟
ژانێکی بداتێ بیدابایه به گورگه‌کانیش ده‌مردن
پشکۆیه‌کی پێوه نا بیدایه له شاخه‌کانیش ڕادهچهنین
■
تۆ له دڵی ئێمه‌دا سارد نابیته‌وه
له‌و تاریکییه‌وه ئاگری جگه‌ره‌که‌تم بینی وام زانی گوڵه‌ئه‌ستێره‌یه ماڵی خۆیان پێ نازانێته‌وه
دڵی داگیرساوتم بینی وام زانی پشکۆیه له ئاگردانی شوانه‌کان جێ ماوه
که هاتم بۆ لات
شیوهنگێڕهکانم بینی هه‌ر که‌سه و بۆ ئه‌ستێره‌که‌ی خۆی ده‌گریا
تۆ چیت ده‌کرد له‌ناو ئه‌و خۆڵه‌مێشه‌دا؟!
منداڵه‌کانم بینی عه‌وداڵی خاڵخاڵۆکه‌ی به‌ختی خۆیان بوون هه‌ر که‌سه و بۆ په‌لکه‌زێڕینه‌ی خۆی ده‌گریا
تۆ چیت ده‌کرد له‌ناو ئه‌و باڵنده مردووانه‌دا؟
■
شه‌ڕێکی گه‌رمه له نه‌ینه‌وا، له نه‌ینه‌وا شه‌ڕێکی گه‌رمه
دووکه‌ڵێک له نه‌ینه‌وا هه‌ڵده‌ستێت
سه‌نحاریب ده‌ڵێت ڕه‌نگه دایکم بێت ساوار بکوڵێنێت، ڕه‌نگه باوکم بێت فه‌رشه‌کان بته‌کێنێت
ئاسمانی نه‌ینه‌وا ته‌ڵخ و تاریکه
دایکی ده‌ڵێت
ئۆهـ دیسان ماسیگرهکانن چا لێ ده‌نێن
دیسان ڕاوچییهکانن خۆیان گه‌رم ده‌که‌نه‌وه
دیسان قه‌ره‌جه‌کانن منداڵه‌کانیان ده‌شۆن
شه‌ڕێکی گه‌رمه له نه‌ینه‌وا
شه‌وێکی تاریکه، سه‌ت هێنده‌ی تر تاریک بێت برینه‌کانمان ناشارێته‌وه
سه‌ت هێنده‌ی تر ڕه‌ش بێت حه‌سره‌تی ئێمه داناپۆشێت
■
خۆزگه‌م به به‌رده‌کان بێده‌نگییان به میرات بۆ ده‌مێنێته‌وه، خۆزگه‌م به گورگه‌کان ده‌شته‌کان موڵکی خۆیانه
خۆزگه‌م به هه‌وره‌کان بەسه‌ر مێرگه‌کاندا ده‌گرین
■
ڕۆژگار هه‌ر وا نابێت
ئه‌م جه‌نگه‌ش ده‌بڕێته‌وه، ئه‌م گه‌رده‌لووله‌ش هێور ده‌بێته‌وه
به‌ڵام ئه‌وه‌ی هێور نابێته‌وه عه‌زابی تۆیه که وه‌ک نه‌یزه‌ک به ئاسمانی ئێمه‌دا ده‌کشێت
په‌شیمانیی ئێمه‌یه که وه‌ک دووکه‌ڵ ئاسۆکان قانگ ده‌دات
■