ئەوەی دەیخوێننەوە شیعرێکی نەزەند بەگیخانییە، کە سەر بە ئەنتۆلۆژیای شیعری ژنانی کوردستانە. ئەنتۆلۆژیاکە ئەحمەدی مەلا هەڵی بژاردووە و کردوویە بە فرانسی. شیعرەکە کەشفی دنیایەکی ترە لەناو خودی نووسیندا، نەخشاندنی سەفەرێکە لە وشەوە تا وشە. – ماڵپەڕی باڵندە
نووسین
نەزەند بەگیخانی
سه‌فه‌ر ده‌که‌م
به‌سه‌ر ڕووبه‌رێکی سپیی نائاشنا
ده‌کشێن
کۆمه‌ڵێ ڕێگا
ده‌چنه‌وه سه‌ر که‌ناره‌کانی خود
ڕێگاکان ده‌بڕم
نه‌خش ده‌بن کۆمه‌ڵێ ده‌رگا
ده‌رگاکان ده‌که‌مه‌وه
ده‌چمه ژوور
پیاسه ده‌که‌م به‌ناو پانتاییی ئەودا
ده‌ڕوانم له په‌نجه‌ره‌کانه‌وه
نیگای نوێ ده‌کرێنه‌وه
وەک وشه
مانا
چێژ
ده‌مبه‌ن تا سه‌ر سنووری که‌سێ
که به نووسین که‌شفی ده‌که‌م
له‌وێ
له‌ناو باخچه‌یه‌کی واڵا
من دەبم بە شیعر
شیعر دەبێ بە من
دوو ئاشنا و
خودێکی ئازاد
فرانسە، هاوینی ٢٠٠٩