نیکۆس کازانتزاکیس، شاعیر، ڕۆژنامەنووس، وەرگێڕ، جیهانگەڕ و ڕۆماننووسی گریکی، لە ١٧ـی فێبریوەریی ١٨٨٣ـدا لە هراکلیۆن، گریک- سەر بە ئیمپڕاتۆرییەتی عوسمانی لە دایک بووە. لە ٢٦ـی ئۆکتۆبەری ١٩٥٧ لە تەمەنی ٧٤ـساڵیدا لە ئەڵمانیای ڕۆژئاوا کۆچی دواییی کردووە. ئەو لەم شیعرەیدا وەک بڵێیت لە دۆنادۆن دەدوێت، هەروەتر د‌رکی ئاژەڵدۆستانە و ڕووەکدۆستانەی خۆی، لە هەمبەر مرۆڤدا، دەخاتە بەرباس. کازانتزاکیس بە ڕۆمانی «زۆربای یۆنانی» ناسراوە. – ماڵپەڕی باڵندە
ڕێز لە داری زەیتوون بگرە
نیکۆس کازانتزاکیس
وەرگێڕانی لە ئەڵمانییەوە: فرسەت ڕۆژبەیانی
ڕێز له ئاژه‌ڵ، له مانگا، له به‌رخ بگره،
ڕێز له كه‌ريش بگره،
بڕوام پێ بكه ئه‌وانيش ڕۆحيان هه‌یه،
ئەوانيش مرۆڤن ته‌نیا چه‌رم و خوریيان له به‌ره و ناتوانن بئاخڤن؛
سه‌رده‌مانێكى زۆر زوو ته‌نیا ئه‌وان مرۆڤ بوون،
خواردنيان بۆ دانێ،
ڕێز له دارى زه‌يتوون و باخى ترێ بگره،
ئەوانيش له كۆندا مرۆڤ بوون،
بەڵام له سه‌رده‌مانێكى زۆر زۆر كۆنتر،
ئەوان بيركردنه‌وه‌يان له ده‌ست داوه،
به‌ڵام مروڤ له ده‌ستى نه‌داوه
هه‌ر لەبه‌ر ئه‌وه‌يه
كه مرۆڤه .