ماڵەکەم هەوراوییە

نیما یووشیج/شاعیری ئێرانی

August 23, 2019

 

 

 

ماڵەکەم هەوراوییە لە شیعرە جوان و قسەهەڵگرەکانی نیما یووشیجـە. ئەو لە دڵتەنگی و ڕۆژێکی هەورین دەدوێت، کە لە شوێنێکەوە، کە نازانێت کوێیە، نەیژەنێک نەی دەژەنێت. – ماڵپەڕی باڵندە

 

 

ماڵەکەم هەوراوییە
نیما یووشیج
وەرگێڕانی: بەڕۆژ ئاکرەیی

 

 

ماڵەکەم هەوراوییە

سەراسەر زه‌وی هەوراوییە‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا

 

له بەرزاییی تیرەگەوە مه‌ست و هاڕاو و خراو

دەخولێتەوە با.

دنیاش سەراسەر خراوی ئەوە و

هەستۆکی من.

هۆ… نه‌یژه‌ن- که‌ نەوای نه‌ی دووری بردووی له‌ ڕێگاکەت-  ئەوە له ‌کوێی؟

 

ماڵەکەم‌ هه‌وراوییە به‌ڵام

هه‌ور باران گرتوویەتی

له‌ خه‌یاڵی ڕۆژانی ڕووندا که‌ چوون لە دەستم

ڕوو لە هەتاو

ڕادەمێنم له‌ پانتاییی زەریا

دنیاش تێکڕا هاڕاو و خراوی بایە

لە ڕێگەشدا، نه‌یژه‌ن که‌ بەردەوام نه‌ی ده‌ژه‌نێ، له‌م دنیایه‌ هه‌ورگرتووه‌دا

ملی ڕێی خۆی گرتووەتە بەر.