پێم بڵێ، ئەو گوڵە ڕووتە؟

پابلۆ نێروودا/شاعیری چیلی

July 3, 2022

گابریێل گارسیا مارکیز دەڵێت: “پابلۆ نێروودا باشترین شاعیری سەدەی بیستەمە لە ناو  هەموو زمانەکاندا”. نێروودا لە چیلی لە دایک بووە لە ساڵی  ١٩٠٤ و  لە ساڵی ١٩٧٣ش هەر لە چیلی دەمرێت. دوو ساڵ پێش مردنی خەڵاتی ئەدەبیی نوبێل وەردەگرێت. یەکێک لە کارە ئەدەبییە بەناوبانگەکانی سۆنێت/سۆناتا عاشقانەکانێتی، کە زۆرینەیانی بۆ ماتیڵدای هاوژینی نووسیوە. -ماڵپەڕی باڵندە

 

 

پێم بڵێ، ئەو گوڵە ڕووتە؟
پابلۆ نێروودا
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فەریق

 

پێم بڵێ ئەو گوڵە ڕووتە،
یاخود تەنیا ئەو عەزییە شک دەبات؟

 

پێم بڵێ بۆچی درەختەکان
جوانیی ڕەگەکانیان حەشار دەدەن؟

 

کێ گوێی لە پەشیمانیی
ئوتومبیلێکی دزە؟

 

پێم بڵێ چ شتێک هەیە لە دنیادا
لە شەمەندەفەرێکی وەستاوی ژێر باران
خەمبارتر؟

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار