عەبدولڕەزاق بووکوبە
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە:
ڤینۆس فایەق
عەبدولڕەزاق بووکوبە شاعیر و ڕۆماننووسێکی جەزائیرییە و لە ساڵی ١٩٧٧ـدا لە دایک بووە. «دوو دەستی سێ کچەکە» و «کفنێک بۆ مردن» لە کتێبەکانی ئەون. هەروەها وەرگێڕی ئەم شیعرانە، کتێبێکی ئەوی کردووە بە کوردی و بە ناوی «بێزوو/ سەرگوزشتەی دەقێک پێش نووسینی» بڵاوی کردووەتەوە. – باڵندە
ناچار نیم
هەموو شەوێک سەرینت بۆ دابنێم
ئهوهنده بەسە دەهێڵم بە رووتی لە تەنیشتمەوە بخەویت و
لێم دەپاڕێیتەوە بە وشەکان داتپۆشم
■
بۆچی هەر کە دەگەیتە لام پێڵاوەکانت دادەکەنیت؟
چوزانی یەکسەر دەرت ناکەم و
ناچار نابیت بە پێی پەتی بگەڕێیتەوە؟ و
دڕکی ڕێگا پێیەکانت بریندار دەکەن
پێڵاوەکە لەگەڵ خۆت بەرە
تا بە بیانووی دڕک
جارێکی دی نەگەڕێیتەوە
■
لە پەنجەرەکەوە بینیمیت
ڕێگەت لە هاتوچۆی دەقی تر دەگرت
زمانیان بەسەردا درێژ دەکەیت و
گوایه بهم زوانه تۆ دهنووسم
له كاتێكدا دهق بە کەڵەکەکراوی لەسەر ڕێگاکان دەمێننەوە
چاوانت باش بکەرەوە
ئەوانیش دەقی منن
■
ئەو شۆخەی کێشات بە کەفەڵیدا و
بە شاڵەکەیەوە هەڵهاتی
لەناو بادا دەیگرتەوە
بەبێ شاڵ بە دڵم نییە
بیدەرەوە
دەتخنکێنم پێی
گەر لەسەر جێگە لەگەڵیدا
کێبڕکێم لەگەڵ بکەیت
■
دەنکێک فیاگرات بۆ ئامادە دەکەم
تا فزوولێكم بۆ تێر بكات كه شهرم ناكات
دهق چۆن دهسپهڕ دهكات؟
■
بۆچی بهردهوام
بۆ گهیشتن به ناونیشانهكانت
چۆلهكهكانیش ماندوو دهكهیت؟
■
ئارەزوو دەکەم بزانم دەقێک چۆن دەمرێت
چۆن لە چۆڵەوانیی بیرەوەریدا دەنێژرێت و
ناوی گۆڕەکەی نابرێت
تهنیا نووسهرهكهی نهبێت
کە لە ئاست فەنابوونیدا کوێرە و
تەنیا بێوەفاییی خەڵک دەبینێت
■
یاری بە دەقی ڕۆژنامەکان مەکە
ڕقم لێیە ڕۆژانە جلەکانت بشۆم
■
ئەگەر جۆگەلەی ڕەخنەگرەکان ئابڵووقەیان دایت
جۆگەلەکانی خۆت وشک بکەرەوە
وازیان لێ بێنە با بڵێن
لە ئاو بەتاڵیت