“ئاماژەیەکی نیوەئاشکرا” شیعرێکی شاعیری کورد سەباح ڕەنجدەرە، کە لەدایکبووی هەولێرە و لە هەشتاکانەوە دەنووسێت. ئەحمەدی مەلا سەبارەت بە شیعرەکانی نووسیویەتی: “لۆژیكی شیعر، لە‌سە‌ر نالۆژیك بە‌ندە، جیهانی ئەم شاعیرە وە‌كو نارنجۆكێك هە‌پروون بە هە‌پروون بووە، هیچی بە‌سە‌ر یە‌كە‌وە نە‌ماوە، پارچە‌كانی جارێكی دی مە‌حاڵە پێكە‌وە گرێ بدرێنە‌وە، بە‌ڵام هە‌ر پارچە‌یە‌ك خۆی لە خۆیدا پێكهاتە‌یە‌كی شیعرییە.” ڕەنجدەر خۆی دەڵێت: “من باوەڕم بە ئازایی و ئازادیی وشە هەیە. ئەمەش هەڵبژاردەی منە بۆ ژیان و ناسینی مرۆڤ و ئەو بوونەوەرانەی لەناو شیعرەکانمدا زیندوون. من زیاتر شاعیری هەست و خەونم، نەک بابەت و ڕووداو.” نیوەئاشکرا ڕەنگە وەسفێکی گونجاو بێت بۆ ئەم شیعرە و ئەزموونی سەباح ڕەنجدەر بە گشتی. – ماڵپەڕی باڵندە
ئاماژەیەكی نیوەئاشكرا
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
زه‌مین ڕووناكی لێ
كوژاوه‌ته‌وه و سروشتێكی هه‌ڵچووی هه‌یه
چاوم بۆ ئاسمان به‌رز كرده‌وه و به‌باشی بینیم
زەوی ڕەش و بەتاڵ و دڵی زستانی تاهه‌تایییه
مەملەكەتیشی لێ دادەمەزرێ
پێڕۆیییه‌كی خەیاڵیم دەست پێ كرد
ئاواتمه ڕەنگی بەیانیی تێدا نەبێتە
كانییەكی دوورخراوە
له ئاوی ساردی ئێوارانی ناو چیاش مه‌له بكه‌م
دەمامكێك پێكەنی و ورچی تووڕه‌ی لێ هاتە ده‌رێ
به دڵنیایییه‌وه له هیچ بینینێكی ترم نه‌چوو
لەناو پێكەنینی دەمامكەكان سوور هەڵگەڕام
بە دیار مەقەڵەیەكی پڕ ڕەژووی ژنێكی بێشكەفرۆش
گەواهیم بۆ گۆرانیی ئادەم دا
مانا و ئاوازی نەوەكانیەتی
بەرز دەبنەوە سەر سەكۆی چاوله‌ڕێ ڕاوه‌ستان
له چاوی
گیانداری مشكخۆر و
فریشته‌ی باڵڕه‌ش و
گوێهه‌ڵخستووی قۆزاخه‌ی هه‌واڵ و
ڕۆشناییی ڕێوی دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه
له قووڵاییی شادییه‌وه هاتووه
ڕۆحێكی براوه و ئاهه‌نگگێڕی هه‌یه بۆ
ئه‌و ڕێگایه‌ی هیچ خۆشدوویییه‌كی نییه بۆ فریودان
سێبه‌ریشی به‌سه‌ر ڕێبوارانه‌وه‌یه
دەمامك مشووری سەر دەخوا
بە هۆی بای پێش بارانی په‌ڵه‌وه
پێڕۆیییه‌كه‌م بۆنوبەرامەی
سێبووری و بێپەروایی هەڵدەمژێ
ئێستام لە خۆی پرسی
ڕابردووم لە خۆی پرسیوە
داهاتووم لە خۆی دەپرسێ
بەو هۆیە بژی و بە زەوی ڕازی بە
ڕێگای گەڕان بە دوای كێ و چیدا بزركە
وڵاتێكی كۆچەری لە پلەی سفر
لە پەنجەرەی سەركێشانەوە دروست بكە
شوێنپێی بۆنخۆشی نۆبه‌ره و گیانه‌وه‌ری پیرۆز
لەناو جامیجەمەوە پیتەكانی زمان زیاد دەكه‌ن
سەیركەن
جه‌نگاو و
نیگاپڕ و
به‌ئه‌مه‌ك و
زۆر شت خۆشویستوو
وه‌ك منداڵێكی ئافه‌رینكراو وا لێره‌م
ورچی تووڕه‌م كوشتووه
ماڵیشم بە هەورەكانەوە لكاوە
چل ناو و وه‌سیه‌ته‌كانیان
لە پیتەكان دەردەچن و ژیان ئاكار دەدەن
یەكەم ماڵ خوانی به
چه‌تر و
جانتا و
دروودی بێده‌نگ و
نوێژی لێخۆشبوونه
ئاسمان و زه‌وی خۆری بۆ په‌روه‌رده ده‌كه‌ن
خوداوه‌ند پێ له‌سه‌ر شكۆی گوڵ لا ده‌دا
گوڵیش ڕێز له بۆنی خۆی ده‌گرێ
بهێڵه ئه‌و ئاوه بڕوا بۆ ڕێزگرتنی گوڵ ته‌كان ده‌دا
په‌رداخێك له‌سه‌ر كتێبێكی خوێندراوه داده‌نێ
ته‌نكاییی كانییه‌ك خوێندوویه‌تییه‌وه
بێ ئه‌وه‌ی ناوی گوڵه‌كان بڵێم
ئه‌و ده‌یزانی و خولیاكانی زیاد ده‌كات
ماندووبوون تووڕه‌م ناكا
پێنج نوێژ بۆ خۆم ده‌كه‌م
شه‌ونوێژیش بۆ ماسییه‌ك
گیای ناو ده‌ریا بۆن ده‌كات و هۆگری شوێنه
له‌گه‌ڵ شه‌پۆله گه‌وره‌كان ناڕوا
گولله‌ی دووكه‌ڵ وه‌ك بێژینگ به‌سه‌رمدا سووڕا
به‌سه‌ر خۆمدا توامه‌وه
له هه‌وارێكی له‌سه‌ر شاره‌مێرووله ڕۆنراو نیشتمه‌وه
هاتووم دواسه‌رنج بده‌م و بەو هۆیەوە بژیم
باڵی په‌پووله‌یه‌كی
له قوڕی خووساو گیربوو بسڕمه‌وه
ده‌ستنوێژێك له گۆلی باراناو بشۆم
چاوی په‌نجه‌ره‌یه‌كیش بكه‌مه‌وه
په‌نجه‌ره شوێنی ونبوونه
ده‌ستی ڕاگیراوم بۆ ته‌وقه جێ ده‌ھێڵم
تشرینی دووه‌می 2019 هه‌ولێر