سامی هادی، یەکێکە لە شاعیرانی کورد، ساڵی ١٩٦٢ لە هەولێر لە دایک بووە. ژمارەی شیعرەکانی و دەفتەرەشیعرییەکانی یەجگار کەمە. “ئایینی گیاکان” و “زەنگێ لە کەناری بێهوودەیییەوە”دوو کتێبی ئەوە. هەروەها عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی کۆمەڵێک لە شیعرەکانی کردووە بە عەرەبی و بە ناوی “لا منزل یشبیة البحر” لە بیروت بڵاو بووەتەوە. لە ساڵێکدا چەند شیعرێکی زۆر کەم دەنووسێت. زۆرێک لە شیعرەکانی ئەم ساڵانەی دواییی، ئاوێتە بە پاییز و شەراب و مەرگی زیلانـی کچی دەبن. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٤ـوە سەرپەرشتیاری گشتیی ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێرە. لێرەدا چەند شیعرێکی بە تایبەت بۆ منداڵەکانی نووسیوە، هەڵبەت وا دیارە لەم ڕێیەوە جارێکی تر تێکەڵ بە دنیاکەی خۆی بووەتەوە. – ماڵپەڕی باڵندە
شه‌رمه‌كانم
سامى هادى
بۆ منداڵەکانم
١
ده‌نگخۆشترین وه‌رزم مه‌رگ بردى
ئه‌وی تریان بوو به ڕه‌نگ و به هێڵێكى چه‌ماوه‌ى
ونبوونى تاریكى
یه‌كی تریان له‌گه‌ڵ كه‌مانچه سه‌ماى كرد و
هه‌ر دانه‌گیرسا
په‌نجه‌ره‌یه‌كى تریشم
له شانۆدا هه‌ر مۆمه و ناكوژێته‌وه
بڵێم دووى تریش،
هه‌ر به ڕێیەوه
یه‌كیان به برێخت ده‌ڵێت
گۆڕستانى ئێره خۆره‌تاوه
ئه‌وی تر،
ره‌نگه شیعر له‌به‌ر باراندا داگیرسێنێ
خۆیشم
له ئاوێنه‌یه‌كى پیره‌وه
هێنده تاریكیم خوارده‌وه
تا بووم
به باوكێكى بێ خۆرئاوابوون
2
ئه‌م شه‌وه
له دۆخى ڕه‌شبووندایه
منیش، به پاییزێكى شكاو ده‌ڵێم
هه‌موویم دۆزییه‌وه
ته‌نیا چراكانى خۆم نه‌بێت
هه‌موویم دۆڕاند
ته‌نیا شه‌راب و مه‌ستیم نه‌بێ.
3
ژنه‌كه‌م دوو ساڵ و شانزه ڕۆژه
ته‌نیا باسى ته‌متوومان ده‌كات
ده‌ڵێت، خه‌وبینینم ون كردووه
ئه‌و ده‌ڵێت:
پیاو جگه له تاریكى هیچى تر نییه
ده‌ڵێت:
ئه‌سپ و پیاو ئیتر ڕۆیشتن
4
هه‌موومان گریانین
من له سێبه‌رى خۆره‌تاو
ئه‌و له مانگه‌شه‌وێكى خه‌واڵوو
هه‌موومان عاشقین
من به كچێكى قه‌یره‌ى گومناو
ئه‌و به ژنه‌شه‌هیدێكى ونبوو
هه‌موومان باخمان هه‌یه
من له سێ-به-چوارێكى شێ‌دار
ئه‌و له مێرگه‌پان و پان و پان
هه‌موومان ده‌مرین
من له ئامێزى شه‌وێكى زستانه
ئه‌و له خه‌ڵوه‌تگەى پیرى.
5
مناڵیم ره‌نگى هه‌تاو بوو
دایكم كردى به خۆرئاوابوون
باوكم، به دارستانى بێده‌نگى
له نێوان ئه‌م دوو ده‌رگەیه‌دا
كلیل نه‌بوو بیكاته‌وه
كه گه‌وره بووم
هه‌موو كلیله‌كان بوون به كۆتر
سلێمانى 2019