ئه‌گه‌ر سهرپهرهشتیکارانی کلاسیک ساڵانی ساڵان به ساغکردنه‌وه‌ی شیعری شاعیرانی کلاسیکه‌وه سه‌رقاڵ بوون، که زۆر جار شیعرێکی ناقۆڵا- که نه‌یانده‌زانی به دیاریکراوی هیی کێیه- ده‌که‌وته دیوانێکه‌وه و کێشه‌ی دروست ده‌کرد و بڕێک له‌و کێشانه هێشتا ماون؛ ئه‌وا ئه‌مڕۆیش له‌م جیهانه نوێیه‌دا که شاعیران به به‌رچاوی خۆمانه‌وه ده‌نووسن و بڵاو ده‌که‌نه‌وه، هێشتا هه‌ن ئه‌و ڕووداوانه‌ی که له پڕ ده‌بینیت شیعرێک له شاعیره‌که‌ی سه‌نراوه‌ته‌وه و کراوه به ناوی شاعیرێکی دیکه‌وه، ئه‌مه نه‌ک هه‌ر شیعر، بگره ژانر و بواره‌کانی دیکه‌یشی گرتووه‌ته و ڕکێفکردنی گه‌له‌ک سه‌خت بووە، بێ‌شک به هۆی په‌یدابوونی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه ئه‌مه ڕووی داوه و ده‌دات.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆکه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان(ـی دنیای کوردی)ـدا ده‌قه‌ومێت، شتێک زیاتره له کاریگه‌ریی ئه‌ده‌بی و ئه‌و جۆره قسه ڕێزمهندانهیانه، به‌ڵکوو به جۆرێکی بێشه‌رمانه و بدهبهرێیانه دزی و درۆکردنه له‌گه‌ڵ خوێنه‌رانی نه‌ک کتێب، به‌ڵکوو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا. له‌م بهینهیشدا کاسانێکی که‌م ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رچاوه ڕه‌سه‌نه‌کان که کتێب و ڕۆژنامه‌کانن، بۆیه کاتێک شیعری شاعیرێک به ناوی شاعیرێکی تره‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه و تۆ ده‌ته‌وێت شیعره‌که بگه‌ڕێنیته‌وه بۆ خاوه‌نی، ئه‌وا زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت، چونکه به گه‌ڕانێک ده‌زانیت که ساڵانێکه ئه‌م هه‌ڵه‌یه له‌ناو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ڕۆیشتووه و ڕاستکردنه‌وه‌ی گه‌له‌ک زهخمهته. بۆیه ئه‌مڕۆ ئێمه کۆپییه‌کمان له ڕومی، نالی، به‌ڕۆژ ئاکره‌یی، به‌کر عه‌لی و دۆستۆیۆڤسکی و کێ و کێ و کێی تردا هه‌یه، که ته‌نیا له‌ناو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا هه‌ن و جیاوازن له هه‌مان ئه‌و نووسه‌رانه که له‌ناو کتێبه‌کاندان. له‌به‌ر ئه‌وه شایه‌ن به پێشبینییه که ساڵان و ساڵانی داهاتووتر، هه‌مان کێشه‌ی سهرپهرهشتیکارانی کلاسیک بۆ سهرپهرهشتیکارانی مۆدێرنیش دروست ببێت؛ کاتێک کۆمه‌ڵێک له‌م شاعیرانه‌ی ئه‌مڕۆ گیان ده‌سپێرن و کتێبه‌کانیان له چاپ ده‌درێنه‌وه. ئه‌وجا ڕه‌نگه له بری گه‌ڕان به‌ناو ده‌ستنووسه‌کاندا به‌ناو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بکه‌ونه پشکنین و ڕاستکردنه‌وه.
ئەگەر گەڕانێک بەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بکەیت، دەبینیت شیعری هێندێک لە شاعیران بە ناوی هێندێک لە شاعیرانی دیکەوە- زۆر جار لە لایەن خودی شاعیری دووەمەوە- بڵاو کراوەتەوە و لە لایەن نووسەرانی نێوداریشمانەوە کۆمێنتی دەستخۆشانە دەبینین گوایە شاعیری (شیعربەر) خاوەندی ستایلێکی تایبەت بە خۆیەتی. بە دیوێکی تردا سەیر دەکەیت ئەمڕۆکە کۆپییەکان لای خوێنەرانیش ڕەونەقیان زیاترە، کە شتێکی کەمتر شایەن بە تێگەیشتنە، چونکە کەمتر ئاوەزمەندانەیە.
هه‌ر له ساڵانی ڕابردوودا کاتێک پارچه‌یه‌کی بچووک له نووسینێکی خۆمم دانا، دوای چه‌ند مانگێک له چه‌ند پەڕەیەکدا به ناوی سیگمۆند فرۆید- به بارێک باره‌که‌ڵڵا و ده‌ستخۆشییه‌وه- خوێندمه‌وه، که هه‌ڵبه‌ت به ناوی خۆمه‌وه لای خوێنه‌ران و هاوڕێیانی کوردم ئه‌و ڕه‌ونه‌قه‌ی نه‌ده‌بوو. شیعره‌کانیشم هه‌ر وای به‌سه‌ر هاتووه، که شایه‌ن به باس نییه. یان که‌سانێکی زۆر نووسینی نووسه‌رانی دیکه به‌بێ ناو بڵاو ده‌که‌نه‌وه، که ئه‌گه‌ر له نووسینی ده‌ستخۆشییان لێ بکرێت، ئه‌وا سوپاسگوزار ده‌بن و ئه‌گه‌ریش پێیان بگوترێت که ئه‌وه هیی فڵان نووسه‌ره و هیی خۆتان نییه، ئه‌وا به کابرادا هه‌ڵده‌شاخێن و ده‌ڵێن گوایه ئه‌وان نه‌یانگوتووه نووسینه‌که هیی خۆیانه. تازه‌ترین ڕووداویش که له “ماڵپه‌ڕی باڵنده”دا ڕووی دا؛ دێڕه‌شیعرێکی به‌ڕۆژ ئاکرهییمان وه‌ک دێڕه‌شیعری ڕۆژانه بڵاو کرده‌وه، که دواتر لێشاوێک له خوێنه‌رانی کورد (کە دیار بوو سەرچاوەکەیان زیاتر فهیسبووکە نه‌ک کتێب) هه‌ڵچوون، چونکه ساڵه‌های ساڵ دێڕشیعرهکه به هیی شاعیر به‌کر عه‌لی تێگه‌یشتبوون. ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌م بهههڵهڕۆیشتنه هێنده قورس بوو، که شاعیری دێڕه‌که خۆیشی سه‌رسامم بووبوو که نه‌یده‌زانی چی بڵێت، ئێمه‌یش له ماڵپه‌ڕی باڵنده که هێرشمان ده‌کرایه سه‌ر گوایه دێڕه‌شیعری شاعیرێکی ترمان کردووه به ناوی شاعیرێکی دیکه‌وه بڵاو کردووەتەوە، دوای چه‌ندین هه‌وڵ ئنجا توانیمان قه‌ناعه‌ت به هێندێک له‌و خوێنه‌رانه بکه‌ین که دێڕهشیعرهکه هیی به‌ڕۆژ ئاکرهیییه. ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه ڕووی دابوو که ساڵانی ساڵ دێڕه‌شیعری (سنوور نه‌بووم جێم بهێڵیت/ قژت نه‌بووم بمبڕییه‌وه) به ناوی به‌کر عه‌لییه‌وه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ناوی دەرکردبوو. هه‌ڵبه‌ت هێشتا هه‌ن خوێنه‌رانێک- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی به‌کر عه‌لی ته‌ماشا ده‌که‌ن و دێڕهشیعرهکهیشی تێدا نابینن، به‌ڵام هه‌ر ده‌ڵێن هیی به‌کره. جا ده‌ڵێم له ماوه‌ی ساڵانی داهاتوودا که ئه‌م تۆڕانه پڕ ده‌بن له‌م به-هه‌ڵه-پهبڵیشکردنانه؛ ده‌بێت مه‌سه‌له‌ی ئۆرجیناڵ چی به‌سه‌ر بێت؟ ئایا ئێمه چۆن دڵنیا ببینه‌وه له‌وه‌ی که ده‌یخوێنینه‌وه هیی کێیه؟ ئایا دڵنیاین له‌وه‌ی ده‌ینووسین هیی خۆمانه؟ ئایا ئه‌وه‌ی نووسیومانه سبه‌ی خاوه‌نێکی دیکه‌ی بۆ په‌یدا نابێت؟ ئایا ئەمە دۆخێکی ئاسایییە کە شاعیر شەڕی ئەوە بکات شیعرەکەی خۆی هیی خۆیەتی؟ له‌م شهڕهسهگهدا ئه‌سڵه‌ن کتێب بۆ هێنده فه‌رامۆش کراوه؟