شوکرییە عیرفانی، شاعیری ئەفغانی، لە ساڵی 1978ـدا لە قەرەباخی غزنی-ئەفغانستان لە دایک بووە. ماوەیەک لە ئێران و ماوەیەکیشی لە ڕووسیا بەسەر بردووە. ئێستا لە ئوستورالیا دەژی. شیعری نوێ، چیرۆک و غەزەلیش دەنووسێت. عیرفانی لە بنیادنەرانی خانەی ئەدەبیاتی ئەفغانستانـە. یەکەم کتێبی لە ڕووسیا بە ناوی “بە زمانی تەنیایی” چاپ و بڵاو بووەتەوە. – باڵندە
کراسە خوێناوییەکەت
بۆ کۆبانی و هاوچارەنووسە کوردەکانم
شوکرییە عیرفانی
وەرگێڕانی لە فارسییەوە: شاڵاو حەبیبە
بەبێ ئەوەی گوللـەیەکم پێ کەوتبێت
ساڵانێکە لە جەنگ دەنووسم
چاومم نەکردەوە
تا ببینم
ئەو کراسەی خوێنی لێوە فیچقە دەکات
کراسی من نییە.
ئێستایش هاوڕێ کوردەکەی من!
ئەمە تۆیت بەرامبەر گوللـە وەستاویت و
ئەمە منم کە دەمەوێت لە بارەی جنگەوە بنووسم
بە دوای هەواڵی نیشتیمانەکەتەوەم
جوانییە کێوییەکەت
کە لەسەر گردە بێئەمەگەکان دەکەوێت.
ئەمە تەنیا بەشێکە لە ژیان
بەدەر لە نیگەرانی
ئیشگەلێکی دیکەیش هەن
کە دەبێت پێیان ڕابگەم
ناتوانم ئارەزووەکانم لە بیر بکەم
جەنگ کاری خوێنی نائارامی تۆیە
کاری من نییە هاوڕێ کوردەکەی من
سبەی
کە لەسەر گۆڕەکەت چاڵی قووڵی نەوتیان هەڵکەندبێت
بۆت لە جیهانێک دەنووسم
کە بۆ کوشتارت هاتبوون.
سەرچاوەی ئەم وەرگێڕانە شکریە عرفانی، اندوه ما جهان را تهدید نمیکند، نشر نیماژ/١٣٩٤