تەهانی فەجر، ژنه شاعیر و ڕه‌خنه‌گری كوەیتی. – ماڵپەڕی باڵندە
وێنه‌ى كهسینهى خۆشه‌ویستى
ته‌هانی فه‌جر
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه: ته‌یب جه‌بار
ئۆتیزم
له دووریى تۆ،
شتی سه‌یر ده‌كه‌م، وه‌ك:
بیرم ده‌كه‌مه داهۆڵ
بۆ ڕهتاندنى كابووس.
دڵم ڕاو ده‌نێم
تاكو بیگه‌ڕێنمه‌وه بۆ ماڵ.
ده‌رگاى سه‌لاجه‌كه ده‌كه‌مه‌وه،
تا سه‌یرى ورده‌واڵه‌ى هه‌ردووكمان بكه‌م،
خاڵێك له نێوان هه‌ردوو مه‌مكمدا
ماچێك خوار بڕبڕه‌ى پشتم
كه‌شوهه‌واى باراناوی…
نێوان هه‌ردوو ڕانم
لیكێك نازانم
هیی منه یا تۆ!
■
ئاره‌زووم ده‌خه‌مه حه‌وزێكه‌وه
وازی لێ دێنم
بۆ ئه‌وه‌ى فێر بێت
له‌ژێر ئاودا هه‌ناسه بدات،
نامه‌وێ ببێته ماسی،
به‌ڵام ده‌ترسم پیش گه‌ڕانه‌وه‌ت
تووشی نه‌خۆشیی ئۆتیزم بێت.
■
سه‌عات دووی شه‌وه،
نازانم چۆن قه‌ناعه‌ت
به كه‌شوهه‌وای ده‌ره‌وه بكه‌م
بوه‌ستێ له گریان!
هه‌ر شه‌وێ
كه دره‌نگ دێیته‌وه
گڵۆپه‌كان ده‌كوژێنمه‌وه،
ژووره‌كه به هه‌ردوو مه‌مكم
ڕووناك ده‌كه‌مه‌وه و…
چاوه‌ڕێت ده‌كه‌م.
كارى قورس
كارم زۆره ده‌بێ ئه‌مڕۆ بیانكه‌م
وه‌ك:
-جیهان بخه‌مه ناو كیسهى زبڵه‌وه و…
فڕێی بده‌مه ده‌ره‌وه.
-ئه‌و گۆرانییه‌ى به فرمێسك ته‌ڕ بووه
به تهنافهكهوه هه‌ڵیواسم،
تاكو وشك بێته‌وه.
-ساته خۆشه فڕیوه‌كان بگرم و…
له گوڵدانى سه‌ر مێزه‌كه دایان بنێم.
-وێنه‌ى زۆرى هه‌وڵه فاشیلهكانم
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ت بگرم.
-كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو هۆكارانه‌ى
تۆم پێ خۆش ده‌وێ و..
دانیشم چاوه‌ڕێت بكه‌م.
وێنه‌ى كهسینهى خۆشه‌ویستی
وه‌ره…
با وێنه‌یه‌كى ئه‌م خۆشه‌ویستییه بگرین
هه‌تا هه‌تایه هه‌ڵی بگرین.
چه‌قۆ
لایتێك له‌ناو سه‌رم ده‌ده‌م
بۆ ئه‌وه‌ى…
دوانیگاى تۆ ببینم،
كه وه‌ك چه‌قۆیه‌كی تیژ
له یادگه‌مدا ده‌بریقێته‌وه.
ئاره‌زووى دووه‌م
ئه‌و ماسییه‌ى هاوینى پار
قووتی دام،
ناهێڵم جارێكى تر
ئه‌م هاوینه قووتم بداته‌وه.
به‌ڵام ههڵلووشینم له لایه‌ن تۆوه
چه‌ندین جار دووباره ده‌كه‌مه‌وه.
یاریی ئاگرین
ئه‌گه‌ر تۆ له ده‌رگات نه‌دایه
خه‌ریك بوو ده‌بووین به هاوڕێ
كاتێ خۆشه‌ویسته‌كه‌م ده‌ستی درێژ كرد
هه‌ردوو مه‌مكم بگوشێ.
خه‌ریك بوو باوه‌ڕ به ئاگربه‌ستت بكه‌م.
گه‌ر تۆ یارییه ئاگرینهكانت
به ئاسمانی ماڵى ئێمه‌دا
نهتهقاندایه.
كاتێ ویستم زمانم
بخه‌مه ناو ده‌می خۆشه‌ویسته‌كه‌م.
ئه‌ى شه‌ڕ،
خه‌ریك بوو هه‌موو ئه‌مانه
له بیر بكه‌م و لێت خۆش بم
گه‌ر تۆ واز له خۆشه‌ویسته‌كه‌م بهێنی
به هیواشی سوارى پشتم ببێ
پێش ئه‌وه‌ى بێت بۆ لاى تۆ.
فۆبیا
به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێ
هه‌میشه هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌م،
بۆیه ئه‌ندامانی جه‌سته‌م
له ماڵه‌كه‌دا دابه‌ش ده‌كه‌م.
بۆ نموونه:
هه‌ردوو ده‌ستم،
له‌سه‌ر ده‌سكی ده‌رگاكه داده‌نێم
هه‌ردوو چاوم،
به په‌نجه‌ره‌كه‌وه ده‌نووسێنم
هه‌ردوو پێم،
له ده‌ره‌وه‌ى هه‌یوانه‌كه جێ دێڵم
ده‌زوویه‌ك به كونێكى دڵمدا ڕه‌ت ده‌كه‌م
وه‌ك گواره به گوێم‌دا هه‌ڵی ده‌واسم
سه‌ریشم،
به پارچهقوماشێك ده‌پێچمه‌وه و…
ده‌یخه‌مه ناو كیسه‌یه‌كه‌وه
بۆ هه‌ر كوێ بڕۆم
ده‌یگرم به ده‌ستمه‌وه.
ئه‌ى خۆشه‌ویستی
ئێستا هه‌موومان چاودێریی هاتنت ده‌كه‌ین
بۆ ئه‌وه‌ى ڕابكه‌ین و لێت دوور بكه‌وینه‌وه.
هه‌وڵدانێك
ئه‌و چه‌ند جاره‌ى
پێكه‌وه به‌سه‌رمان برد
ده‌ستیان ده‌گرم و باش ده‌یان تهكێنم
به‌ڵكو…
له یه‌كێكیان بكه‌ویته خواره‌وه و
جارێكى تر بتبینم.
شێوه‌ى ئه‌ندازه‌یی
شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو
تا توانیم له شێوه‌ى
لا كێشه‌یه‌كى درێژ
وه‌ك گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵ
ڕه‌سمی بكه‌م.
دانتیلا
ماچهكانى داهاتوومان
له گیرفانی پانتۆڵه‌كه‌ت بشاره‌وه،
شه‌هوه‌ته ته‌ڕه‌كه‌ت
له‌ناو هه‌وای سییه‌كانم جێ بهێڵه
هه‌ناسه‌بڕكێ گه‌رمه‌كه‌ت
له پله‌ى ژێر سفر دابنێ،
باوهشپیاكردنمان
به په‌تێكی دانتیلا ببه‌سته و…
له گۆشه تیژهكهى
پشت ده‌رگاكه هه‌ڵیواسه.
وشه‌ى (خۆشم ده‌وێ)ـی
له‌سه‌ر نهردهوانه جووڵاوهكه
دانێ و… وه‌ره
گۆ هارهكهى مه‌مكم
له نێوان ددانه‌كانت بشاره‌وه،
تۆزێكى تر شه‌ڕ ده‌ستی پێ ده‌كات.
بوومه‌له‌رزه
سه‌ری بڕاوم
بۆ لاى تۆ ئاوڕ ده‌داته‌وه
دڵى هه‌ڵواسراوم
به بنمیچى ژووره‌كه‌دا
هیشتا بۆ تۆ لێ ده‌دات
گۆی مهمكێكم،
كه دوێنى شه‌و زۆر بۆى گه‌ڕاین
ئێستا له‌ژێر سیسه‌مه‌كه دۆزیمه‌وه،
كه دوای بوومه‌له‌رزه‌كه
لێی كه‌وتینه خواره‌وه،
ئه‌و بوومهلهرزهیهى
جگه له من و تۆ
كه‌سی تری نه‌له‌رزاند.
سەرچاوە
صورة شخصیة للحب = وێنه‌ى كهسینهى خۆشه‌ویستی