بە بۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی ئەحمەد شاملوو، شاعیری گەورەی ئێرانەوە، کە ١٢ـی ١٢ـی ١٩٢٥ لە تاران لە دایک بووە و ٢٣ـی جووڵای ٢٠٠٠ کۆچی دواییی کردووە، ئەم گوتارەی تەڵعەت تاهیر بڵاو دەکەینەوە، کە دەربارەی دەقی وەرگێڕدراوی شیعرەکانی ئەو شاعیرە بۆ زمانی کوردی، نووسیویەتی. – ماڵپەڕی باڵندە
شاملوو ده‌ستێك له‌ناو ئاوی جوانی و ده‌ستێك له‌ناو ئاگری خوێنه‌ر
تەڵعەت تاهیر
(به قووڵی له‌گه‌ڵ شیعره‌كانی ئه‌حمه‌د شاملوودا ژیاوم، له‌مه‌شدا خۆم به قه‌رزاری هاوڕێی شاعیر و رووناكبیر به‌ڕۆژ ئاكره‌یی ده‌زانم، كه تێكسته‌كانی به زمانێكی ناوازه و پاراو وه‌رگێڕاوه و ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس له دوو به‌رگدا چاپی كردوون، مایه‌ی ده‌ستخۆشی و پێزانینه.)
دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه (سه‌دان ساڵ): (له وه‌رگێڕانی ته‌ورات و ئینجیل و قورئان، هۆمیرۆس و ڤه‌رجیل و ئۆڤید، دانتێ و محێدین بن عه‌ره‌بی و ئه‌بی حه‌ییانی ته‌وحیدی و بۆدلیر و ئه‌دگار ئالان پۆ)، هێشتا جه‌ده‌لی خیانه‌ته ناچارییه‌كه‌ی وه‌رگێڕانی شیعر به‌رده‌وامه (تاكهخیانهتی جوان)، چونكه وه‌رگێڕانی شیعر ته‌نیا ئه‌ركێكی ته‌كنیكی نییه به گواستنه‌وه‌ی وشه‌كان و ناوهڕۆك و شێواز بۆ زمانێكی دیكه كۆتایی بێت، شیعر به ته‌نیا پێكهاته‌یه‌كی زمانه‌وانی و مانابه‌خشین نییه: به‌ڵكوو تێیدا ده‌نگ و ڕه‌زم و سرووته‌كانی هه‌ناوی زمان به هاوتهریببوونێكی داهێنه‌رانه (به یه‌كه‌وه و له یه‌ك كاتدا هه‌نگاو ده‌نێن)، ئه‌م هاوتهریببوونهیش مه‌حاڵه له كووچه و شه‌قامه‌كانی زمانێكی تردا بتوانێت ڕێ بكا، مه‌حاڵه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانه‌كان تونێلی سایكۆلۆژی و قالبی مۆسیقا و نه‌سه‌قی بوونی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه.
به هۆی ئه‌م وه‌رگێڕانه (پێویست و مه‌حاڵه‌دا)، خوێنه‌ر: جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندێتی و سیمای به‌رداری فره‌یی له نێوان ئینسان و جوانیدا، ئینسان و هونه‌ردا ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌رێ ئه‌مه قه‌ده‌رێكی سه‌یر نییه؟ له هاوكێشه‌ی وه‌رگێڕانی شیعردا هه‌موان تێیدا براوه‌ن: نووسه‌ر و زمان و خوێنه‌ر، تاكه دۆڕاو تێیدا وه‌رگێڕه ! وه‌رگێڕ ئه‌و دێوه‌ره ڕهزاگرانهیه كه خوێنه‌ر به گومانه‌وه ته‌ماشای ده‌كا و كه‌چی ناچاریشه و ناشتوانێت متمانه به گه‌ڕان و ئه‌زموونه‌كه‌ی نه‌كات، له جاحزهوه تا ده‌گاته ڕۆمان یاكۆبسن به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وه‌رگێڕی شیعر له میوانێكی ناوه‌خت ده‌چێت و ته‌نیا له ڕێی ئه‌ویشه‌وه خانه‌خوێ ده‌ناسین.
گه‌ر ئه‌م چیرۆكه سواوه‌ی غه‌در و مهزڵوومییهتهی سه‌ره‌وه پێچه‌وانه بكه‌ینه‌وه، ئینجا نرخی شاعیر و رووناكبیرێكی وه‌كوو به‌ڕۆژ ئاكرهییمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ، كه‌مێك ئارامیشم له‌وه‌ی ئه‌م غه‌دره به‌رانبه‌ر به‌ڕۆژی هاوڕێم تازه نییه و ئه‌كید ئێستا ڕاهاتووه، چونكه ئه‌و: سێ ده‌یه زیاتره له‌ناو ناوه‌ندی ئه‌ده‌بیاته و چه‌ندین كتێبی ناوازه‌ی شیعریشی بڵاو كردووەته‌وه و ئاوڕی شایسته‌ی لێ نه‌دراوه‌ته‌وه، له مێژووی دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه و ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت ناوه‌ندی شاره‌كان (هه‌ولێر و سلێمانی) زۆر زاڵمن به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌هرانه‌ی له ئهترافهكانهوه دێن، ئه‌مه نه‌ك ئه‌وانه‌ی له پشده‌ر و قهراجهوه، له سۆران و خۆشناوه‌تییه‌وه، بگره ته‌نانه‌ت شارێكی پڕ له مێژووی داهێنانی وه‌كوو كه‌ركوكیش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌و باجه ده‌ده‌ن، ئه‌مه چ جای بۆ (به‌ڕۆژ)ـێك كه به ڕۆژی رووناك ده‌یسه‌لمێنێ خۆی هه‌ولێرییه و نازناوی ئاكرهیییه و له ئێران ژیاوه و له سویدیش هاتووەته‌وه؟ من كه فارسی نازانم مافی ئه‌وه‌م نییه متمانه به وه‌رگێڕانه‌كه‌ی شاملوو ببه‌خشم، به‌س بۆ شیعر، زیاتر متمانه‌م به وه‌رگێڕانی شاعیر هه‌یه، وه‌رگێڕانی ئه‌و سیحره‌ی له شیعرییه‌ته‌وه دێت و ئاوێزانی مۆسیقای وشه‌كان بووه زیاتر له شاعیر ده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌مه وه‌كوو ئه‌وه ده‌چێت له ده‌فرێكه‌وه بۆ ده‌فرێكی تر به بێژینگ ئاو بگوازیته‌وه، (خۆ هه‌ر ده‌ڕژێ، ده‌ڕژێ) به‌ڵام شاعیر باشتر ده‌توانێت ده‌فره‌كان له پڕبووندا یه‌كسان بكاته‌وه. زۆر له‌وانه‌ی له وه‌رگێڕانی شیعر دواون پێیان وایه جیاوازیی نێوان تێكستی ئه‌سڵی شیعر و وه‌رگێڕدراوه‌كه‌ی له‌وه ده‌چێت كه گوڵێك له باخچه‌دا بگوازیته‌وه ناو ئینجانه‌یه‌ك، كه‌مترین برینداركردنی ڕیشاڵی ڕه‌گه‌كه‌ی ده‌بێته مایه‌ی سیس‌بوونی. بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌یگوازێته‌وه باشتره باخه‌وان بێت. خۆ ده‌شكرێت وه‌كوو عزرا پاوه‌ند و یاكۆبسن و ئه‌دۆنیس پێمان وا بێت شیعری وه‌رگێڕدراو پێویسته دووبارهخهڵقكردنهوهی بێت و وه‌رگێڕ به سه‌لیقه‌ی خۆی دووباره به‌رهه‌می بێنێته‌وه (ده‌كرێ ناو بنرێ نووسینی ناڕاسته‌وخۆ)، ئه‌م شێوازه به قسه‌ی توێژه‌ران زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه (بۆ نموونه له ئه‌زموونی وه‌رگێڕانی ئه‌دۆنیس بۆ شیعری سان ژۆن پێرس و ئه‌زموونی عزرا پاوه‌ند له وه‌رگێڕانی شیعری چینی)، به‌ڵام له دوو ڕۆشه‌نبیریی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی‌دا سه‌دان گوتار و چه‌ندین كتێب دژی ئه‌دۆنیس و عزرا پاوه‌ند هاتنه ده‌نگ، كه‌واته ده‌بێ بۆ وه‌رگێڕێكی كوردی قه‌له‌نده‌ر چه‌ند كه‌س خۆیان لێ ببێته حه‌سه‌ن قزڵجی و عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی؟ چه‌ند كه‌س بۆ به‌ڕۆژ ئاكره‌یی و هاوه‌ڵه وه‌رگێڕه‌كانی خۆیان لێ ببێته عه‌بدولخالق مه‌عرووف و بنووسن (شاملوو و كێ ڕاسته؟)
ده‌شبێ ئه‌وه بڵێین خوێنه‌ریش مافی خۆیه‌تی له‌ناو وه‌رگێڕانه‌كاندا تووشی مه‌تاهه و ونبوون بێت به شوێن نزیكترین وه‌رگێڕان له تێكسته ئه‌سڵییه‌كه‌وه، خۆ ده‌قی وه‌رگێڕدراویش زۆربه‌ی كات هه‌مان ڕێسای ده‌قی داهێنه‌رانه‌ی به‌سه‌ردا ده‌گونجێ له‌وه‌ی له ڕووی باشی و وردی و ئه‌مانه‌ته‌وه: زه‌مه‌ن كه‌فیله به مانه‌وه و زیندووهێشتنه‌وه‌ی. لێره‌دا زۆر لایه‌نگری بۆچوونه‌كه‌ی ڕۆلان بارتم له‌وه‌ی (ئه‌و ده‌قه وه‌رگێڕدراوه به دره‌وشاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه كه زمان به توخم و مادده نابینێ، به‌ڵكوو زمان ده‌بێته ئاسۆ، ده‌بێته ئه‌تمۆسفێر).
دڵنیام له‌وه‌ی به‌ڕۆژ ئاكره‌یی له شێوه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وه‌رگێڕه‌كانی شیعر دنیایه‌ك وزه‌ی شیعری خۆی له شاملوودا خه‌رج كردووه، چونكه ئه‌وه‌ی له‌م كتێبه‌یدا هه‌یه ئه‌حمه‌د شاملوو نییه كه به فارسی ده‌نووسێت، به‌ڵكوو ڕۆحی ئه‌حمه‌د شاملووه له جه‌سته‌ی به‌ڕۆژ و جه‌سته‌ی ئه‌لفابێی كوردیدا، پیرۆزبایی له خیانه‌ته‌كه‌ی به‌ڕۆژ ئاكره‌یی ده‌كه‌م له‌وه‌ی (له نێوان ناشیرینێكی وه‌فادار و جوانێكی خیانهتكاردا) دووه‌می هه‌ڵبژارد.
ده‌شزانم چه‌ندی ئه‌و شاعیره‌ی له‌ناو زمانی دایكدا مه‌زن و داهێنه‌ر بێت، هێنده وه‌رگێڕانی ئه‌سته‌متره، چونكه خوێنه‌رێكی زۆر به موڵكی خۆی ده‌زانێت و له‌وانه‌یه پێشی ناخۆش بێت له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نزیك ببیته‌وه، غیره ده‌كات و به بچووكترین به‌لاڕێبردنی دێڕێك یان ده‌سته‌واژه‌یه‌ك تووڕه ده‌بێت، وه‌ك چۆن شاعیری ساده‌نووس و دژوارنووس هه‌یه، ئاوایش وه‌رگێڕ هه‌یه، من له وه‌رگێڕه كورده‌كانم بیستووه كه وه‌رگێڕانی شاملوو ئه‌سته‌متره له وه‌رگێڕانی شاعیرانی تر، ئه‌مه له‌و زمانه‌یش هه‌یه كه من كه‌مێكی ده‌زانم، له عه‌ره‌بیدا وه‌رگێڕانی مه‌حموود ده‌رویش بۆ نموونه ئه‌سته‌متره له وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د ماغووت یان ئونس الحاج یان بڵند حه‌یده‌ری. شاملوو ده‌نگێكی ده‌گمه‌نه له‌وانه‌ی هاوار ده‌كات و وه‌كوو گۆرانییش ده‌مێنێته‌وه، هاوار ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی لێ بگه‌ڕێ ببێته لافیته و شیعارات، له پشت ئه‌و هه‌موو ئیلتیزامهی به‌رانبه‌ر ژیان و ئینسان هه‌یه‌تی، به‌شی بێهووده‌یی ده‌هێڵێته‌وه، به‌شی ته‌نیایی و نه‌هامه‌تی، ئه‌و ده‌زانێت له كۆتاییدا ئینسان سیزیفه و به‌رده‌كان به‌ره‌و بێجهدوایی له كۆڵ ده‌كات و ده‌شبێت له‌ژێر قورساییی ئه‌و باره‌دا له گۆرانیگوتن نه‌كه‌وێت. شاملوو ده‌زانێت ده‌بێ (به‌ردی په‌یڤه‌كان ، به‌ردی سەرواکان) به‌ره‌و هه‌ورازی مانا، به‌ره‌و بیابانی بێمانایی ببات و خانوویەك دروست بكا (كه پێی ده‌گوترێ: زیندانی زمان)، ئه‌وه‌ی شاملوو له ته‌ك نالی و ئەلیۆت و گۆران و ئۆكتاڤیۆ پازدا، تێیدا هه‌ستی به به‌ندی ده‌كرد .