ساڵڕۆژی مەرگی میگێل هێرناندز

میگێل هێرناندز/شاعیری ئیسپانی

March 28, 2018

میگێل هێرناندز، شاعیر، شانۆنامەنووس و نووسەری ئیسپانییە. لە ٣٠ـی ئۆکتۆبەری ١٩١٠ لە ئەریهۆلا-ئیسپانیا لە دایک بووە. ٢٨ـی مارسی ١٩٤٢ لە ئەلیکانتە-ئیسپانیا کۆچی دواییی کردووە. ئەو تەنیا ٣٢ ساڵ ژیاوە.

 

جەنگە خەمگینەکان

جەنگە خەمگینەکان
ئەگەر هاوڕێ لەگەڵ ئەڤین نەبن.
خەمگین…
خەمگین…

جەنکە خەمگینەکان
ئەگەر پەیڤەکان نەبن.
خەمگین…
خەمگین…

مرۆڤە خەمگینەکان
ئەگەر کە بمرن و عاشق نەبن.
خەمگین…
خەمگین…

١٩٤١

پێویستم بە بیستنی دەنگی تۆیە

گۆڕستان لەم نزیکانەیە

گۆڕستان لەم نزیکانەیە
هەر لەو شوێنەی کە من و تۆ لێی دەخەوین
لە نێوان میوەی شینی کاکتووسەکان
لە نێوان سەوسەنە شینەکان و
ئەو منداڵانەی بە کەیفەوە دەقیژێنن
وەک بڵێی مردووەکان ڕێیان لە ڕووناکی گرتبێت
لێرەوە تا گۆڕستان
هەموو شتێک شین، ئاڵتوونی، ڕووناک

چوار هەنگاو بەملاوە و دنیای مردووەکان
چوار هەنگاو بەولاوە و دنیای زیندووەکان
ڕووناک. شین. ئاڵتوونی
کوڕەکەی من لەوی گەورە دەبێت بە تەنیایی