ژیار ئەسوەد، لە دەنگە نوێیەکانی شیعری کوردییە. تەمەنی بیست ساڵە. لەدایکبووی کەرکووکە و لە ھەولێر نیشتەجێیە. خوێندکاری کۆلێجی ھونەر- بەشی سینەمای زانکۆی سەڵاحەدینە.–ماڵپەڕی باڵندە
یاسای سرووشت
بۆ دانەر نەبەز، منداڵە خنکاوەکەی لافاوی (١٦/١٢/٢٠٢١)ی ھەولێر
ئەم وشەیە: برسێتی
گردێک لە بوونەوەر بەسەر یەکدا دەدا.
کۆمەڵێ، ئێسقانی ناو زبڵدان دەکرتێنن
ھەندێ، مێشی وڕکەوتەی توالێت دەجوون
یان قەپ لە دیوار دەدەن.
بۆشاییی ھەرە نووتەکی ژێرمان
نیشتنگەی جرجانە- ددانی ھاریان
بۆ کوتێ گۆشتی خاو دەگەڕێ. چاوەڕوانی
مژدەیەک لە لایەن زێرابەکانەوە و
ئا لەو دەمەدا
لەو دەمە منداڵێک لەھی دەکاتە خلیسکانە.
ئەمەیە یاسای سرووشت.
کۆتاییی دیسێمبەری ٢٠٢١