عەبدولعەزیم فنخان

ده‌رباره‌ی عەبدولعەزیم فنخان

عەبدولعەزیم فنجان شاعیرێکی عێراقییە، لە ساڵی ١٩٥٥ـدا لە ناسریە-ذیقار لە دایک بووە. دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی بەیتەرەیە، فەرمانبەرە و ئێستا لە کەرکووک دادەنیشێت. لە شیعرنووسیندا خاوەنی دەنگ و شێوازی تایبەتیی خۆیەتی، سەر بە هیچ نەوە و گرووپێکی شیعری نییە. لە کۆتاییی هەشتایەکاندا لە عێراق دەرچوو و سەفەرێکی درێژی لە دوورخراوگە جۆراجۆرەکاندا دەست پێ کرد، کە کاریگەرییەکی قووڵی لە پەیڤەکان و تێڕوانینی شیعریی ئەودا هەبوو. گەرچی زۆر لە مێژە دەنووسێت و نووسینی ئەو دەگەڕێتەوە بۆ حەفتایەکان، بەڵام یەکەمین کتێبی زۆر بەپشوو، لە ساڵی ٢٠٠٩ـدا بڵاو کردەوە. ماوەیەک سەرنووسەری ڕۆژنامەی میحوەر بووە. هەندێک لە شیعرەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر چەند زمانێکی بیانیی وەک ئینگلیزی، ئەڵمانی، ئیسپانی، فارسی و هتد… هەروەتر چەند دیوانەشیعر و ڕۆمانێکی دەستخەتی بە ناوی “خەونساز” هەیە، ئامادەی چاپن.

تا ئێستا پێنج دیوانی شیعریی چاپ و بڵاو کردووەتەوە:
١/وەک درەختێک بیر دەکەمەوە (افکر مثل شجرە/ ٢٠٠٩/ در الجمل)
٢/خۆشەویستی بە پێی ڕۆژژمێری بەغداد (الحب حسب التقویم البغدادی/ ٢٠١٢/ در الجمل)
٣/خۆشەویستی بە پێی ڕۆژژمێری سۆمەر (الحب حسب التقویم السومری/ ٢٠١٣/ در الجمل)
٤/چۆن گوڵێک دەبەیتەوە؟ (کیف تفوز بوردە / ٢٠١٤/ در الجمل)
٥/مشتێک پەپوولە (کمشە فراشات/ ٢٠١٦/ در الجمل)

[ssba-buttons]