ئالن گینسبێرگ

ده‌رباره‌ی ئالن گینسبێرگ

ئالن گینسبێرگ، شاعیری ئەمەریکی، لە ٣ـی جوونی ١٩٢٦ـدا لە نیوئارک، نیوجێرسی، ئەمەریکا لە دایک بووە. لە پێنجی ئەپڕێڵی ١٩٩٧ـدا لە نیویۆرک کۆچی دواییی کردووە. ئەو بە شیعری “لوورە” ناسراوە. لەگەڵ جاک کێرواک و ویلیەم بارۆزدا لە بنیادنەرانی بەرەی بیتن. ئالن شاعیر و چالاکوانێکی سیاسی بوو، لە شەستەکاندا لە ناڕەزایی و چالاکییەکانی دژ بە جەنگی ڤێتنامدا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو. ئەو لە پێوەند بە ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی مافی هاوڕەگەزخوازەکانیشدا چالاک بوو.

[ssba-buttons]