دونا غالی

ده‌رباره‌ی دونا غالی

دونا غالی، ڕۆماننووس، شاعیر و وەرگێڕی عێراقی، لەدایکبووی بەسڕەیە لە ساڵی ١٩٦٣ و نیشتەجێی وڵاتی دانیمارکە لە ساڵی ١٩٩٢ـوەوە. بەشداریی چەندین کۆڕی ڕۆشنبیری و فێستیڤاڵە دانیمارکی و جیهانییەکانی کردووە. ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی دانیمارک و کۆمەڵەی وەرگێڕکارانی دانیمارکە. بە عەرەبی و دانیمارکی دەنووسێت. هاوکاریی ئەنجوومەنی ئەدەب و هونەری دانیمارکی پێ بەخشراوە بۆ سەفەرکردن، مانەوە و درێژەدان بە کاری نووسین و وەرگێڕان. خاوەنی سێ دەفتەرەشیعر، دوو ڕۆمان و دوو کۆمەڵەچیرۆکە بە زمانی عەرەبی. بە دانیمارکی خاوەنی ڕۆمانێک، یەک کۆمەڵەچیرۆک و یەک دەفتەرەشیعرە. لە وەرگێڕان خاوەنی حەوت کتێبە، کە گرنگترینیان حیکایەتە خورافییەکانی (هانس ئەندەرسن)ـە، کە بە هاوکاریی کتێبخانەی شاهانەی دانیمارک بڵاو کراوەتەوە.

[ssba-buttons]