فێرناردۆ سیلڤان

ده‌رباره‌ی فێرناردۆ سیلڤان

فێرناردۆ سیلڤان، لە ٢٦ـی ئۆگەستی ١٩١٧ـدا لە دیلی پایتەختی تیمۆری ڕۆژهەڵات لە دایک بووە. ٢٥ـی دیسەمبەری ١٩٩٣ لە کەشکایشی پورتوگول کۆچی دواییی کردووە. زمانی فەرمیی وڵاتەکە تەتوومی و پورتوگالییە. زمانی تەتوومی سەر بە خانەوادەی زمانە ئۆسترۆنیزیایییەکانە، کە ١٢٥٧ زمان لە خۆ دەگرێت. ئاخێوەرانی خانەوادەکە بە ٣٨٦ میلیۆن کەس دەخەمڵێنرێن. بە پێی ئاماری ساڵی ٢٠١٧ ڕێژەی دانیشتووانی تیمۆری ڕۆژهەڵات ١ ملیۆن و ٢٩٦ هەزار کەس بووە. لێرە لەو یەک میلیۆن و ئەوەندە کەسەدا، شیعرەکانی شاعیرێک بە ناوی فێرناندۆ دەخوێننەوە؛ کورت، سادە، هایکۆئاسا و ئەڤیندارانە.

[ssba-buttons]