خالید سەدەقە

ده‌رباره‌ی خالید سەدەقە

خالید سەدەقە شاعیرێکی فەلەستینی گەنجە. نەمانتوانی زانییارییەکی لەسەر ژیانی کۆکەینەوە، دورەپەرێز و گۆشەگیرە.
دیوانێکی شیعری هەیە. بە تەنیا لە شوقەیەکدا لە عەممان دەژی و شیعر دەنووسێت. بێباک و بێ ترس لە جەبر و دەسەڵاتی شیعر و زمانی شیعریی، دێت سادەترین بابەتە ڕۆژانەییەکانی بە سادەترین ئاستی دەربڕینی زمانی، دەکاتە شیعر. ئەو باسی گەرمنەبوونی ئاوی بۆیلەرەکەی دەکات، باسی ئەو فۆبیا و خەیاڵانە دەکات کە لە تەنیاییدا لە ژوورەکەیدا ڕووبەڕووی دەبێتەوە. باسی ئەوە دەکات کە ڕۆژ بۆتەوە و خەوی لێ ناکەوێت، باسی پەیوەندییە سۆزدارییەکانی و باسی ونبوونی کۆنترۆڵی تەلەفزیۆنەکەی دەکات. بابەتەکانی سادە دەردەکەون و زمانەکەشی هەمان شت، بەڵام پێکەوە تەنیاییەکی گەورە دەگێڕنەوە، تەنیایی و بێباکییەکی ڕاستەقینە-باڵندە

[ssba-buttons]