نازم حیکمەت

ده‌رباره‌ی نازم حیکمەت

نازم حیکمەت، شاعیری تورک، لە ١٥ـی جێنیوەریی ١٩٠٢ـدا لە سالۆنیک (سەر بە ئیمپڕاتۆریی عوسمانی/یۆنانی ئەمڕۆ) لە دایک بووە، ٣ـی جوونی ١٩٦٣ لە مۆسکۆ کۆچی دواییی کردووە. لە بەرجەستەترین شاعیران و شانۆنامەنووسانی کۆمۆنیستی بە ڕەگەز پۆڵۆنیی تورکیایە. بنەچەیەکی پۆڵۆنی-گورجی-فەڕەنسیی هەیە. لە تەمەنی ١٤ـساڵییەوە دەستی کردووە بە شیعرنووسین. لە ١٩ـساڵیدا چووە بۆ سۆڤیەت. لەوێ لەگەڵ نەوەی نوێی هونەرمەندانی شۆڕشگێڕدا ئاشنا دەبێت و ئەمە دەبێتە هۆی گۆڕینی دیدگای ئەو بۆ شیعر. کاریگەر بوو بە مایاکۆڤسکی و سادەییی شیعرەکانی لەوەوە بۆ ماوەتەوە. نزیک بە سی ساڵ لە تەمەنی لە بەندیخانەکانی تورکیادا بەسەر بردووە و زۆربەی شیعرەکانیشی هەر لەوێ نووسیون. ئەوکات هیچ ڕۆژنامەیەکی تورکی نەیدەوێرا ناوی نازم حیکمەت بهێنێت. شیعرەکانی لە بەندیخانە دەچوونە دەرەوە و لە فەڕەنسا چاپ و بڵاو دەبوونەوە. لە پاریس کۆمیتەی نەجات بۆ داوای ئازادیی نازم پێک هات، کە کەسانێکی وەک بێرتراند ڕاسڵ، سارتەر، پیکاسۆ، برێخت، ئەراگۆن و نێرودا لە پشتییەوە بوون.

[ssba-buttons]