ڕزگار شێخانی

ده‌رباره‌ی ڕزگار شێخانی

ڕزگار شێخانی، نووسەر، شاعیر و وەرگێڕی زمانی سویدی بۆ کوردییە. بنەماڵەکەیان لە ساڵی ١٩٥٤ـەوە لە شێخانەوە ڕوو دەکەنە شاری هەولێر. شێخانی لە ١٩٦١ـدا لە هەولێر لە دایك بووە. هەر لە سەرەتای گەنجییەوە تێکەڵ بە دنیای ئەدەب، شانۆ و شیعر دەبێت. لە شۆڕشی نوێی گەلی کورددا دەبێتە پێشمەرگە و ماوەیەك لە ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان دەبێتە بێژەر. لە ساڵی ١٩٨٢ـدا ڕوو دەکاتە دەرەوەی وڵات و لە سوید دەگیرسێتەوە. شێخانی زیاتر وەک وەرگێڕ ناسراوە و کەمتر وەک شاعیرێکی کورد دەرکەوتووە. «زەویتان بۆ دەژەنم- ١٩٨٤» و «شەوبار- ١٩٨٧»، دوو کۆمەڵەشیعری ئەون. ڕزگار شێخانی شیعری شاعیرانێکی سویدیی وەک گوننار ئێکێلۆف و ترانسترۆمەری کردووە بە کوردی، هەروەها ئەنتۆلۆژیایەکی شیعری سویدییشی بە کوردی هەیە. ئەو جگە لە وەرگێڕان بۆ کوردی؛ دوو کۆمەڵەشیعری کەریم دەشتیـیشی کردووە بە سویدی.

[ssba-buttons]