نەهاتیت

Write Down I m an Arab was given the Audience Award at DocAviv Festival 2014. Pictured here, Mahmoud Darwish embraces his Jewish girlfriend Tamar Ben Ami. The love story ended with the 1967 war and the Israeli occupation of Palestine @ Courtesy of Ibtisam Mara’ana Menuhim

May 12, 2018

 

 

نەهاتیت
مەحموود دەرویش
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: شیلان ئەحمەد

 

 

 

گوتم: نایەت
کەوایە،
سەرلەنوێ پلانی ئەم ئێوارەیەم دەگۆڕم
کە لەگەڵ بێهیوابوونی من و
نەبوونی ئەودا بگونجێت؛
گڕی مۆمەکانم کوژاندەوە
گڵۆپەکانم داگیرساندەوە،
پیاڵە شەرابەکەی ئەوم خواردەوە و
شکاندم…
میوزیکی کەمانچە خێراکەم
گۆڕی بە گۆرانیی فارسی،
گوتم نایەت
کراڤاتە شینەکەم دادەکەنم و
دەچمە ژێر باری
ئاوا ئارامتر دەبم…
بیجامە شینەکەم لەبەر دەکەم
بە پێی پەتی دەڕۆم ئەگەر ویستم
(دەتوانم بە پێی پەتی بڕۆم)
بە چوارمشقی دادەنیشم
لەسەر کەرەوێتەکەی ئەو و
لە بیری دەکەم و
هەموو شتەکانی نەهاتنیش
لە بیر دەکەم:
هەموو ئەو شتانەی بۆ ئاهەنگی
ئەمشەو ئامادەم کردبوون؛
دەیانگەڕێنمەوە شوێنی خۆیان،
هەموو پەردەکانم لادان و پەنجەرەکانم
خستنە سەر پشت،
هیچ نهێنییەک لە جەستەماندا نییە
بەرامبەر بە شەو،
جگە لەوەی کە چاوەڕوانم دەکرد و لە دەستم چوو…
گاڵتەم بە مەیلی خۆم دەکرد بۆ هەواپاککردنەوە بۆ ئەو
کە گوڵپرژێنم کرد بە ئاوی گوڵ و لیمۆ
نایەت…
گوڵەئۆرکیدەکە دەگوازمەوە
لە ڕاستەوە بۆ لای چەپ
هەر لەبەر ئەوەی لە بیری کردووە سزای دەدەم،
ئاوێنەی دیوارەکەم بە پاڵتۆیەک داپۆشی
نەوەک تیشکی وێنەکەی ببینم و
پەشیمان ببمەوە،
گوتم: لە بیر دەکەم
کە چیم لە غەزەلی کۆن بۆ هاوکیش کردووە
چونکە شایەنی شیعرێک نییە
تەنانەت… دزراویش بێت!!
لە بیرم کرد…
خواردنە خێراکەم بە پێوە خوارد و
بەشێک لە کتێبی قوتابخانەم
دەربارەی ئەستێرە دوورەکانمان، خوێندەوە.
شیعرێکم نووسی
تاوەکوو خراپییەکانی ئەو لە بیر بکەم
ئەم شیعرە