میگێل دی ئونامونۆ شاعیرێکی ئیسپانییە. ساڵی ١٨٦٤ لەدایکبووە و ساڵی ١٩٣٦ کۆچی دوایی کردووە. بە تەنیا شیعری نەنووسیوە، ڕۆمان و شانۆنامە و وتاریشی نووسیوە و فەیلەسوفیش بووە. نووسین و لێکۆڵینەوەی زۆر کراوە لەسەر کارەکانی، هەم ئەدەبییەکانی و هەم فەلسەفییەکانی. لە ناو خوێنەرانی کورددا کەمتر ناسراوە، بەڵام یەکێکە لە شاعیر و نووسەرە دیارەکانی سەرەتاکانی سەدەی بیستەمی ئەوروپا. ئێمە لە باڵندە هەوڵ دەدەین شیعرەکانی زیاتر بناسێنین. فەرموون بۆ خوێندنەوەی یەکێک لە شیعرەکانی- باڵندە
ته‌ندروستی نا، نه‌زانی
میگێل دی ئونامونۆ
وەرگێڕانی ئەکی
چموچارته و شهقامهوشهقام
به شوێن ئارامیدا ده‌گه‌ڕێیت؛ نه لای چه‌پ ده‌یدۆزییه‌وه و
نه لای ڕاست. جێخهوهكەشت ده‌بێته ئه‌سپه‌دارینه. به‌ڵام بیرت بێ
كاتێك له ژیانه گشتییه‌كه‌دا سه‌رزه‌نشتی هه‌موو ئه‌وانه‌ت ده‌كرد
خه‌مگینی ڕۆحی خواردبوون، كه‌وایه به پرته‌وبۆڵه‌ی ساده‌له‌وحانه خراپتری مه‌كه.
ئه‌و كه‌سه‌ی بڕیاره هه‌موو ئه‌مانه بزانێ، له‌و كه‌سه ئه‌چێ
فشه به ساغڵه‌میی خۆیه‌وه ئه‌كا و نه‌خۆشێكی هه‌ژاری به‌دبه‌خت دائهگرێتهوه
به‌وه‌ی به‌هێزییه‌كه‌ی ئه‌گۆڕێته سه‌ر نه‌زانی؛
ئه‌و ڕۆژه دێت ساغڵه‌می فشه‌كه‌ر له به‌ین ئه‌چێ و ده‌رئه‌كه‌وێ
نه‌ك ساغڵه‌م، به‌ڵكه نه‌زان بووه.