میگێل دی ئونامونۆ شاعیرێکی ئیسپانییە. ساڵی ١٨٦٤ لەدایکبووە و ساڵی ١٩٣٦ کۆچی دوایی کردووە. بە تەنیا شیعری نەنووسیوە، ڕۆمان و شانۆنامە و وتاریشی نووسیوە و فەیلەسوفیش بووە. نووسین و لێکۆڵینەوەی زۆر کراوە لەسەر کارەکانی، هەم ئەدەبییەکانی و هەم فەلسەفییەکانی. لە ناو خوێنەرانی کورددا کەمتر ناسراوە، بەڵام یەکێکە لە شاعیر و نووسەرە دیارەکانی سەرەتاکانی سەدەی بیستەمی ئەوروپا- باڵندە
چوار شیعری میگێل دی ئونامونۆ
وەرگێڕانی ئەکبەر حەسەن
فریشته ڕه‌شه‌كه
فریشته ڕه‌شه‌كه به باڵه‌كانی
دڵم ده‌ڕووشێنێت، له‌و خه‌ونه‌م دهمكێشێتهوه كه تێیدا
زۆر به خێرایی له‌سه‌ر پشتی كلاڤیلنۆیهك به ئاسماندا ده‌فڕم.
كه ئه‌كه‌وم، ناوچه‌وانه نهگبهتهكهم
به‌ر شۆكی حه‌قیقه‌تێكی سه‌رسه‌خت ئه‌كه‌وێ،
ڕه‌ق و نه‌گۆڕاو هه‌ر وه‌ك به‌رد،
به‌خزمه‌ت هه‌ر وه‌ك وانه‌یه‌كی دڵڕه‌قانه بۆ هه‌وڵه‌كانمان.
پاشان، ڕۆچووی نێو ئه‌م مگێزه خراپه،
حه‌قیقه‌ته‌كه وام لێ ئه‌كا ڕقم له ژیانی خۆم بێت،
زۆر له خۆم ده‌ترسێم؛
پاشتر تۆ هاوسۆزانه سه‌یرم ئه‌كه‌ی،
چاوه‌كانت سیحری ئه‌و خه‌ونه‌م بۆ ده‌گێڕنه‌وه
تێیدا ئه‌م حه‌قیقه‌ته له بیر كراوه.
***
تراژیكۆمیدی
له‌دایكبوون ته‌نها شتێكه مرۆڤ به جدییه‌وه ده‌یكات:
پاش ئه‌وه، هه‌موو شتێك هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمیدیبوون ئه‌كات،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه خودا و نه ئازاری سه‌ختی په‌ژاره‌ش
هیچ چاره‌سه‌رێك فه‌راهه‌م ناكه‌ن،
مرۆڤ ده‌بێت به ئه‌كته‌ر.
كاتێكیش ئه‌مه ئه‌كات،
خه‌مگینییه‌كی قووڵ ژیانی گه‌مارۆ ده‌دات و
مه‌رگی ئه‌بێته دیمه‌نێكی كۆمێدی، هه‌رچه‌نده‌ش ده‌سپێكی نهێنییه‌كه.
ئوستووریبوون، ئه‌م هه‌نگاوه شانۆییانه
به گشتی به كاریگه‌ریی جادوویی پڕ ئه‌كرێنه‌وه،
بۆ هۆكاره ئابوورییه خهمگینهكانیش
ئه‌م دوو ساته‌ی ژیان یه‌كلاكه‌ره‌وه:
له‌دایكبوون هه‌میشه به زۆری تراژیكه،
مردن هه‌میشه به زۆری كۆمیكه.
***
له ده‌سته‌كانی خودادا
خودایه، كاتێك ئێمه‌ت پیرۆز كرد
به‌و ماچانه‌ی هه‌ناسه‌مان ده‌وه‌ستێنن، ماچی مه‌رگت،
باری دڵمان به‌و فشاره قورسه‌ی
ده‌ستی به‌هێزی ڕاستت قورس بووه.
مێشكیشمان له ده‌ستی چه‌پتدا،
پلیشاوه به هێزه‌كه‌ی،
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ونه ئه‌به‌دییه‌كه‌ی،
هێشتا ده‌كۆشێت پێت بگا، وه‌ك ئه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كه‌ی خامۆش بووبێت.
دڵم له سنگتدا جێ بكه‌ره‌وه،
وه‌ك ئه‌وه‌ی له لانكدا ئۆقره بگرێ
دوور له گێژاوی تاسه‌كان، له كاتێكدا مێشكم،
دوور له قورسیی بیره‌كان –سه‌رچاوه‌ی وه‌همه‌كان-
له نێو خۆردا له ده‌سته به‌هێزه‌كانی تۆدا
بنوێ.
***
بۆ فریشته‌كه‌م
فریشته‌ی ئازیز، به باڵه‌كانت دامپۆشه؛
به دروستكردنی هه‌ورێك كه هه‌رگیز ناڕه‌وێته‌وه،
مێشكێكی گڕگرتوو به سیمای خودا ئه‌پارێزیت،
كاتێك له ڕووباری چاره‌نووسدا دهجووڵێین٭
به‌و جۆره، دڵنیام كاتێك ئه‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵی باوكم٭٭ و
ڕاستییه‌كه ئاشكرا ئه‌بێ، ئازادتر ئه‌بم
بۆ بنینی شته‌كان به ڕوونییه‌كی زیاتره‌وه.
فریشته‌ی ئازیز، تۆ ئه‌زانیت ژیان كورته؛
ده‌شێت زۆریش قورس بێت،
تێیدا ڕۆح ناتوانێت له نزیك خوداكهیهوه
ئۆقره بگرێ، بۆیه چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌م تا مردنم
بۆ بینینی، چونكه ته‌نها مردن
ڕاده‌ی ته‌واوی ڕاستی پیشان ئه‌دا.
٭ له ئینگلیزییه‌كه‌دا نووسراوه (float down)، به واتای مانه‌وه له‌سه‌ر ڕووی ئاوه‌كه و نوقمنهبوون تێیدا.
٭٭ له ئینگلیزییه‌كه‌دا نووسراوه (Father) و پێ ئه‌چێت مه‌به‌ست خودا بێت.