نیما یووشیج، شاعیری هاوچەرخی ئێرانی، بنیادنەری شیعری نوێی فارسییە و بە باوکی شیعری نوێی فارسی ناسراوە. نیما ئاگایانە بنیاد و پێکهاتەی شیعری کۆنی فارسیی تێک شکاند و فۆرمێکی تایبەت بە خۆی خوڵقاند، کە دواتر شاعیرانێکی زۆر کەوتنە ژێر کاریگەرییەوە. ئەو ١١ـی نۆڤەمبەری ١٨٩٧ لە دایک بووە و ٣ـی جێنیوەریی ١٩٦٠ لە تەمەنی ٦٢ـساڵیدا کۆچی دواییی کردووە. نیما لە شیعری فارسی‌دا شۆڕشێکی بەرپا کرد. زۆرێک لە ڕەخنەگران شیعرەکانی دەخەنە خانەی سیمبولیزم و هاوئاستی شاعیرانی سیمبولیستی جیهانەوە. – ماڵپەڕی باڵندە
شه‌و
نیما یووشیج
وەرگێڕانی: بەڕۆژ ئاکرەیی
شه‌وه. شه‌وێکی هەڵماوی و خاک
ڕه‌نگی ڕووخساری په‌ڕیوه
با، کۆرپه‌له‌ی هه‌ورە، له داوێنی چیاوه
بەرەو من که‌وتۆته غار.
شه‌وه، هه‌ڵمساو هەروهکوو جه‌سته‌یه‌کی گه‌رم له هه‌وای چەقیودا
بۆیه نابینێ هیچ ونبوویەک ڕێگای بەردەمی.
به جه‌سته‌ی گهرمیەوە، بیابانی درێژ
له مردوو دەکا له گۆڕی ته‌نگدا
له دڵی قرچاوی من دەکا
له جه‌سته‌م ماندووم کە گڕ ده‌گرێ له حهیبەتی تادا!
شه‌وه، بەڵێ شه‌و.