عەلی مەحموود خزەیر، شاعیری عێراقی، لە دەنگە تازەکانی شیعری عێراقییە و لە ساڵى 1983ـدا له به‌غداد له دایك بووه. چوار كۆمهڵهشیعرى هه‌یه. لە ساڵی ٢٠١٢ـدا خه‌ڵاتى یونسكۆى بو شیعر وه‌رگرتووه. شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی وەک ئینگلیزی، فەڕەنسی و فارسی وەرگێڕدراون. – باڵندە
ڕووبار دڵۆپێک فرمێسکە
عەلی مەحموود خزەیر
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی
قورساییهكانى مانا
ئه‌وانیدى هه‌ر خۆیان به ته‌نیا
وامان لێ ده‌كه‌ن گه‌وره بین
هه‌ر خۆیشیان ده‌توانن
وامان لێ بكه‌ن
تا ئه‌به‌د منداڵ بینه‌وه.
ورده‌وشه
باران ده‌گرى
خوێنى قوربانییه‌كان ده‌شواته‌وه
كه به هه‌وادا هه‌ڵواسراون.
■
ڕووبار فرمێسكێكه
به سه‌ر كوڵمى
زه‌ویدا
ڕێ ده‌كات.