ماچ

بیتا مەلەکووتی/شاعیری ئێرانی

November 10, 2018

 

بیتا مەلەکووتی، شاعیر و چیرۆکنووسی ئێرانی، لە ساڵی ١٩٧٣ـدا لە تاران لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٩٧ـەوە دەستی کردووە بە نووسین. “مەسیح و ورتەورتەکانی کچەی شانامە” یەکەمین کتێبی شیعری ئەوە. پاشان کۆمەڵەچیرۆکی “تابووتی بەتاڵ”ـی بڵاو کردووەتەوە. بە ڕۆمانی “مای نەیم ئێز لەیلا” ناسراوە. ئێستا لە ئەمەریکا دەژی. شیعرەکانی مەلەکووتی، بە ئاگەداریی خۆی لە ماڵپەڕی باڵندەدا دەکرێن بە کوردی. – ماڵپەڕی باڵندە

 

 

ماچ
بیتا مەلەکووتی
وەرگێڕانی لە فارسییەوە: شاڵاو حەبیبە

 

بۆ ماڵە وێرانەکانی سووریا و ماچەکەی گوستاڤ کلمیت

 

 

لە نهۆمی یەکەمدا

ژنێک

سەردەمانێک

دەژیا

کە لە حەریری جەستەی، چاکەتی سەربازیی دەدروو؛

ڕەگەکان هەموو داو

ئێسکەکان هەموو دەرزی

 

نهۆمی دووەم

هەموان منداڵ بوون

ناوەکانیان ددان، ئاهـ، کورسی

ناوک، پەپوولەپاییزە و

زارۆکێک لە پیاڵەی پێڵوودا

دەباریی بێ لاواندنەوە

 

لە نهۆمی ئاخردا

پیاوێکی تەنیا هەبوو

لە سێ پیتی مینڕێژکراودا؛

ماچ

 

 

 


٦ـی مەی، ٢٠١٦