گۆرانییەکانی پاسەوانێکی هیلاک

بڵند حەیدەری/شاعیری کوردی عێراقی

May 15, 2018

 

بڵند حەیدەری، شاعیری کوردی عێراقی، لەدایکبووی بەغدادە/ ٢٦ـی سێپتەمبەری ١٩٢٦. لە ساڵی ١٩٩٦ـدا کۆچی دواییی کردووە. ماڵباتی حەیدەری بە نازناوێکی پێشکەوتووخواز دەرکەوتوون، کە نیشتەجێی سلێمانی و هەولێر بوون. لە سەرەتای ژیانیدا نیشتەجێی چەندین شاری کوردستان بووە: سلیمانی و هەولێر و کەرکوک، ئەویش بە پێی ئەوەی باوکی لە سووپادا بوو. لە کتێبە شیعرییەکانی “گۆرانییەکانی شار” ١٩٥١. “هەنگاوەکانی مەنفا” ١٩٥٦. “گۆرانییەکانی پاسەوانێکی هیلاک” ١٩٧١. بڵند بە یەکێک لە نوێکەرەوانی شیعری عەرەبی دادەنرێت. – باڵندە

 

 

 

بانگهێشتێک بۆ بێهۆشی
بڵند حەیدەری
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان پەری

 

 

با زەنگەکان بێدەنگ بن
بە پاژنەی پێت خۆر بەخەبەر بێنە و
چاوی خەڵکی خامۆش کە
چونکە لە شاری خەواڵوودا
نە سبەینێ هەیە و نە دوێنێ

 

بخەوە
ئەی یەکەم بەخەبەرهاتوو وەک ئازار
هەرچی ژەنگییە هەڵبواسە
کە بەرگەی ئەو هیلاکییە بگرێت و
بخەوە
ئەی ڕیسوابوو بە پەشیمانی
پێستی خەڵکی لێ بکەرەوە
بهێڵە ببێتە خوانێک لە هیلاکی بۆیان
چونکە لە شاری خەواڵوودا
نە سبەینێ هەی و نە دوێنێ

 

قەد لە دڵۆپەکانی خوێندا
هابیل نابینی
یان برینی پیرییەکەت یان پەردەی بووکێنی
بۆیە بخەوە
جیهانی مەزن لە پشت دەرگاکەوەیە

 

خەوت
هیچ کاتێک خەو لە چاوی نابات
هیچ ژمارەیەک
سەگەکانیش خەوتن
هەروەها شەویش
دز و پاسەوانەکانیش خەوتن
بۆیە بخەوە
چاوی خەڵکی خامۆش کە و
بخەوە
با زەنگەکان بێدەنگ بن
با بێدەنگ بن…
زە نگەکان