پۆڵ سیلان، وه‌رگێڕ و شاعیری ئه‌ڵمانیزانی به ڕه‌گه‌ز ڕۆمانی، له 23ـی نۆڤه‌مبه‌ری 1920ـدا له دایک بووه، له 20ـی مه‌ی 1970ـدا له ته‌مه‌نی چلونۆساڵیدا کۆچی دواییی کردووه. په‌یوه‌ندیی ئه‌و، له‌گه‌ڵ دوو ژنه‌شاعیردا؛ نێلی زاکس و ئینگه‌بۆرگ باخمان، تایبه‌تمه‌ندی و کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی له ئه‌ده‌بیاته‌که‌یدا هه‌یه. به جۆرێک وا باس ده‌کرێت سیلان کتێبی “خه‌شخاش و بیره‌وه‌ریی” بۆ باخمان نووسیبێت. شێوازی شیعری سیلان له شیعره ئاسان‌فامه‌کانی زمانی ئه‌ڵمانی نییه. ئاماژه فراوانه‌کانی ئه‌و بۆ ده‌قه‌کانی دیکه، به تایبه‌ت ده‌قه مه‌زهه‌بی و عیرفانییه یه‌هوودییه‌کان له لایه‌ک و شێوازی ئه‌و له به‌کارهێنانی زماندا له لایه‌کی تره‌وه؛ درککردن به شیعره‌کانی ئه‌ویان، ته‌نانه‌ت بۆ بڕێک له ئه‌ڵمانیزمانانیش دژوار کردووه. سیلان له هه‌ر کوێ به پێویستی زانیبێت ده‌ستکاریی پێکهاته‌ی زمانی کردووه، له پێناو ده‌ربڕینی بابه‌تێکدا که وه‌ک باس ده‌کرێت ئه‌گه‌ری ده‌ربڕینی نییه.