ڕەشید مەحموود، تەمەنی بیستوشەش ساڵە. دەرچووی بەشی ئینگلیزیی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتییە. لە هەولێر دادەنیشێت. لە شاعیرە هەرە نوێیەکانی دنیای شیعری کوردییە. ئەو هەر لە سەرەتاوە دەیەوێت بە جۆرێکی جیاواز بنووسێت و دەربڕینێکی جیاواز بۆ خستنەڕووی شتەکان بخاتە ڕوو. ساڵێکە دەستی کردووە بە نووسین و مۆنۆدرامای (دەسپەڕچیی گەورە) یەکەم کاری بوو. هەروەها لە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزییەوە وەردەگێڕێت.