بە نیانی بەرەوپیری ئەو شەو شادە مەچۆ

دیلان تۆماس

دیلان تۆماس | (١٩١٤ - ١٩٥٣)

February 26, 2024

دیلان تۆماس (١٩١٤-١٩٥٣) شاعیر و نووسەر، لە شاری سوانزی لە وەیڵز لە دایک بووە. یەکێک بووە لە شاعیرە بەناوبانگ و ستایشکراوەکانی سەردەمی خۆی. شیعرەکانی بەوە ناسراون لیریکاڵن و پڕی سۆز و وێنەی شیعری وردن. لە شعرەکانیدا دەستی بۆ تێماکانی ژیان، مەرگ، سروشت و ئەزموونەکانی مرۆڤ بردوە. بەو تەمەنە کەمەیەوە، لە پاڵ شیعرنووسین، وتار، چیرۆک و شانۆنامەشی نووسیوە.

 

 

 

 

بە نیانی بەرەوپیری ئەو شەو شادە مەچۆ
دیلان تۆماس
کوردییەکەی کامۆ ئاراز

 

 

 

بە نیانی بەرەوپیری ئەو شەو شادە مەچۆ،
پیری دەبێت بسووتێت و بیکاتە هەرا کاتێک کۆتایی ڕۆژ نزیکە
هەڵبچۆ دژ بە مەرگی ڕووناکییەکە، هەڵبچۆ.

هەرچەندە ژیرەکان لە کۆتاییاندا دەزانن تاریکی ڕاستە،
چونکە ڕۆشنایی لە پەیڤەکانیانەوە ترووسکەی نەکردووە، ئەوان
بە نیانی بەرەوپیری ئەو شەو شادە ناچن.

باشەکان، کە لە دوایین شەپۆلدا تێپەڕین، حەسرەت دەخۆن بۆ
کردەوە لاوازەکانیان، کە دەکرا چەند بەڕۆشنی لە کەنداوێکی سەوزدا سەمایان بکردایە،
هەڵبچۆ دژ بە مەرگی ڕووناکییەکە، هەڵبچۆ.

ئەو کێوییانەی کە خۆریان لە فڕیندا گرت و کردیان بە گۆرانی
درەنگ تێدەگەن، لە تێپەڕینیشیدا خەمبار بوون بۆی،
بە نیانی بەرەو پیری ئەو شەو شادە ناچن.

شێلگیرەکان، نزیک لە مەرگیان، بە چاوی بریقەداری کوێرکەرانەوە دەڕوانن
چاوانی کوێر کە دەتوانن وەک نەیزەکەکان بڵێسە بدەن و بەختەوەر بن،
هەڵبچۆ دژ بە مەرگی ڕووناکییەکە، هەڵبچۆ.

تۆش، باوکە، لەوێ بەسەر ئەو بەرزاییە خەمناکەوە،
خەمگین، شادم بکە بە فرمێسکە بەهێزەکانت، لێت دەپاڕێمەوە
بە نیانی بەرەو پیری ئەو شەو شادە مەچۆ.
هەڵبچۆ دژ بە مەرگی ڕووناکییەکە، هەڵبچۆ.