کامە پرد؟

گەرووس عەبدولمەلەکیان/شاعیری ئێرانی

September 6, 2018

 

 

گەرووس عەبدولمەلەکیان، شاعیری ئێرانی، لە ١٠ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٨٠ـدا لە تاران لە دایک بووە. چەندین خەڵاتی بۆ شیعرەکانی وەرگرتووە و هەروەها کتێبەکانی بۆ زمانی عەرەبی، فەڕەنسی و کوردی وەرگێڕدراون. “باڵندەی شاراوە”، “هیچ شتێک وەک مەرگ تازە نییە” و “قبووڵکردن” لە کتێبەکانی ئەون. – ماڵپەڕی باڵندە

 

 

 

کامە پرد؟
گەرووس عەبدولمەلەکیان
وەرگێڕانی لە فارسییەوە: شاڵاو حەبیبە

 

 

کچانی شار

بیر لە لادێ دەکەنەوە

کچانی لادێ

بە ئاواتی شارەوە دەمرن

 

 

پیاوانی بچووک

بیر لە ئارامیی پیاوانی مەزن دەکەنەوە

پیاوانی مەزن

بە ئاواتی ئارامیی پیاوانی بچووکەوە

دەمرن

 

 

کامە پرد

لە کوێی جیهاندا

ڕووخاوە

کە هیچکەس ناگاتە ماڵەکەی؟