نیکانۆر پاررا، شاعیری چیللی، لە ٥ـی سێپتەمبەری ١٩١٤ لە سان فابیان دێ ئەلیسۆ لە دایک بووە، لە ٢٣ـی جه‌نیوه‌ریی ٢٠١٨ـدا، لە تەمەنی ١٠٣ـساڵیدا لە لا ڕێینا کۆچی دواییی کردووە. ئەو شاعیر، ماتماتیکزان و فیزیکیستی خەڵکی چیللی بوو، کە بەرهەمەکانی کاریگەرییەکی ئەوتۆیان لەسەر ئەدەبیاتی ئەمەریکای لاتین هەبووە. خولقێنەری شێوازی نوێگەرای دژەشیعرە و بە بۆچوونی ڕەخنەگرانێکی وەک هارلۆد بلووم، نیاڵ بینس و ڕۆبێرتیۆ بۆلانۆ باشترین، یان یەک لە باشترینەکانی ئەدەبیاتی ڕۆژئاوایە. پاررا چەندین خەڵاتی وەک، خەڵاتی میللیی ئەدەبیاتی چیللی (١٩٦٩) و خەڵاتی سێرڤانتسی لە ٢٠١١ـدا وەرگرتووە، هەروەها مەزندە دەکرێت کاندیدی خەڵاتی نۆبێڵی ئەدەبیاتیش بووبێت. شاعیرانێکی ناودار شیعرەکانی ئەویان بۆ ئینگلیزی وەرگێڕاوە، وەک ئالن گینزبێرگ و ویلیا‌م کارلۆس و‌لیامز. شێوازی شیعری پاررا بە درێژاییی سەردەمەکان جیاواز بووە. لە گەنجیدا، کۆتاییی سییەکان، بە شێوازی شیعری ڕوون، کەوتە ژێر کاریگەریی فێدێریکۆ گارسیا لۆرکاوە و ئەدەبیاتەکەی وەک وەڵامێکی ڕەخنەگرانە دەرکەوت. پاش وازهێنان لەم شێوازە، چونکە ڕیالیزمی سۆسیالستی لەگەڵ بۆچوونەکانیدا یەکی نەدەگرتەوە، شێوازێکی تایبەت بە خۆی بە ناوی دژەشیعر داهێنا، کە بە شێوەیەکی بەرچاو؛ ڕەخنەگرانە، پرسیارگەرا و سیاسی بوو. شیعرە پۆستمۆدێرنەکانی ئەو، هەڵگری ناوەڕۆکی کولتووری عەوامانە و شیعری فۆلکلۆرین، کە هەوڵ دەدات بەرهەمەکانی زیاتر جەماوەری بن. دواهه‌مین كۆمه‌ڵه‌شیعری پاررا سێ مانگ دوای مردنی بڵاو كرایه‌وه به ناوی «دواهه‌مین كه‌س كه له ژووره‌كه دێته ده‌ره‌وه ڕووناكییه‌كه ده‌كوژێنێته‌وه». ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ههڵبژاردهیهكن له كۆمه‌ڵه‌شیعری «دژهشیعرهكان: چۆن باشتر ده‌ربكه‌ویت و هه‌ست به باشتر بكه‌یت» كه له لایه‌ن لیز وێنهرهوه دژهوهرگێڕانی بۆ كراوه. – ماڵپەڕی باڵندە
دایە بۆ نایەی ئێسکە کۆنەکانم گەرم بکەیتەوە
نیكانۆر پاررا
دژهوەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ژیوار جەوهەر
پیره‌پیاوێك به ڕاهێنان چی ده‌ست ده‌كه‌وێت
چیی ده‌ست ده‌كه‌وێت به قسه‌كردن له‌سه‌ر ته‌له‌فۆن
چیی ده‌ست ده‌كه‌وێت له به‌دواكه‌وتنی ناوبانگ، پێم بڵێ
پیاوێكی پیر به ته‌ماشاكردنی ئاوێنه چی ده‌ست ده‌كه‌وێت
هیچ
هه‌موو جارێك ته‌نیا زیاتر له قوڕهكهدا ڕۆ ده‌چێت
وا سه‌عات سێ یان چواری به‌یانییه
بۆچی هه‌وڵ نادات بخه‌وێت
به‌ڵام نا– ئه‌و له ڕاهێنان ناوه‌ستێت
له ته‌له‌فۆنه ناودار و ماوهدرێژهكانی ناوه‌ستێت
له گوێگرتن له باخ ناوه‌ستێت
له بێتهۆڤن
له چایكۆڤسكی
له ته‌ماشكردنی دوورودرێژی ئاوێنه ناوه‌ستێت
له خووی به‌رده‌وامی هه‌ناسه‌دان ناوه‌ستێت
جێی به‌زه‌یییه– باشتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر ڕووناكییه‌كه‌ی بكوژاندایهتهوه
پیره‌پیاوی هه‌زه‌لی” دایكی وای پێ ده‌ڵێت”
تۆ و باوكت زۆر له یه‌ك ده‌چن
ئه‌ویش نه‌یده‌ویست بمرێت
خوای گه‌وره توانای لێخوڕنی تڕۆمبێلت پێ ببه‌خشێت
خوای گه‌وره توانای قسه‌كردنت له‌سه‌ر ته‌له‌فۆن پێ ببه‌خشێت
خوای گه‌وره توانای هه‌ناسه‌دانت پێ ببه‌خشێت
خوای گه‌وره توانای ناشتنی دایكت پێ ببه‌خشێت
تۆ خه‌وت لێ كه‌وت، پیره‌پیاوی هه‌زه‌لی!
به‌ڵام پیره‌ی به‌دبه‌خت و داماو نیازی نییه بخه‌وێت
با گریان له‌گه‌ڵ خه‌وتن تێكه‌ڵاو نه‌كه‌ین
■
مه‌رگی سوپه‌رسۆنیك
به خێرایییه‌كی زۆر نزیك ده‌بێته‌وه
به ئاڕاسته‌ی ماڵی دۆسته به‌ته‌مه‌نه‌كان
بێ ئه‌وه‌ی هیچ حسابێك بۆ من بكات
وه‌ك ئه‌وه‌ی من لاوێكی لێوئاڵ بم
كاتێ مه‌رگ باش ده‌زانێت من ده‌زگیرانی ئه‌وم و
هه‌موو ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ڕۆژانه ده‌یكه‌م باوێشكدانه
مه‌رگی فێڵباز– مه‌رگی بێ‌باك
تۆ ساخته‌چیی ناو هه‌موو ساختهچییهكانی
■
له‌ژێر ته‌ختی خه‌وه‌كه‌مدا
ژنه‌كه‌م نێژراوه
من بێویژدانانه كوشتم
چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا
له ناوه‌ڕاستی شه‌ودا ناكاو بێ‌دار ده‌بمه‌وه
سه‌رمامه، دایه
بۆچی نایه‌یته ئێره و ئه‌م ئێسكه كۆنانه گه‌رم بكه‌یته‌وه
قه‌ت خۆی قورس ناكات
له ڕاستیدا هه‌ر به ویستی خۆی دێت
كه له كاتی خۆیدا بانگی ناكه‌م
ئینجا خۆی ههڵدەداته سه‌ر لاشه‌م
ئینجا به ماچ و باوه‌ش بێدارم ده‌كاته‌وه
ئینجا ڕێك وه‌ك ئه‌وه وایه له كێڵگه‌یه‌كی گه‌نمی ئاگرتێبهربوودا بین
■
خه‌ڵاتی نۆبێڵ
خه‌ڵاتی نۆبێڵی خوێندنه‌وه
ده‌بێت ببه‌خشرێت به من
من خوێنه‌ری نموونه‌ییم
هه‌رشتێك ده‌خوێنمه‌وه كه به‌رده‌ستم بكه‌وێت:
ناوی شه‌قامه‌كان ده‌خوێنمه‌وه
ڕیكلامه نیۆنییهكان
دیواری ته‌والێته‌كان
لیستی نرخه تازه‌كانیش
هه‌واڵه‌كانی پۆلیس،
پێشبینییه‌كانی دێربی
تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانیش
بۆ كه‌سێكی وه‌كوو من
وشه شتێكی پیرۆزه
ئه‌ندامانی لیژنه
له درۆكردن چیم ده‌ست ده‌كه‌وێت
وه‌ك خوێنه‌ر، كه‌سێكی دڵڕه‌قم
هه‌رشتێك ده‌خوێنمه‌وه- ته‌نانه‌ت
ئاگادارییه تایبه‌تییه‌كانیش
به دڵنیایییه‌وه ئه‌م ڕۆژانه باش ناخوێنمه‌وه
هیچ كاتم نییه
به‌ڵام– ئای خوایه– ئه‌وه‌ی خوێندوومه‌ته‌وه
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه داواتان لێ ده‌كه‌م
خه‌ڵاتی نۆبێڵی خوێندنه‌وه ببه‌خشن به من
هه‌رچی زووه
■
كۆتاشیعر
……………………………….
……………………………….
……………………………….
……………………
……………………………….
……………………
دڵنیا نیم ئه‌گه‌ر ڕوون بێت:
ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌مه‌یه:
■
(ئاڕتیفاكتۆ)
جه‌نگ له عێراق
ده‌مم داپچڕاوه
گومانم هه‌یه هه‌رگیز جارێكی تر بتوانم دایبخه‌مه‌وه
■
1973
نایابه!… ئه‌ی ئێستا
كێ له ڕزگاركهرهكان ڕزگارمان ده‌كات؟
■
كێ گرنگی به‌وه ده‌دات ئه‌مه بۆ پاره‌یه یان خۆشه‌ویستی
به‌س دڵنیا به له‌وه‌ی
قوونت تووشی نۆڕینگه نه‌بێت
■
لۆگۆس بكێشه
جگه‌ره‌ی فه‌یله‌سووفانی خۆرئاوا
ئه‌م به‌رهه‌مه تووشی شێرپه‌نجه‌ت ناكات
جا ئه‌گه‌ر تووشی شێرپهنجهشت بكات كێ حساب بۆ شتی وا ده‌كات
■
هه‌موو شیعرێك قسه‌ی قۆڕە
كلارا ساندۆڤاڵ* وای پێ ده‌گوتین
به دڵنیایییه‌وه ڕیزپه‌ڕی به‌شه‌ڕه‌ف هه‌ن
* كلارا ساندۆڤاڵ دایكی نیكانۆر پاررایه، كه له زۆرێك له شیعره‌كانیدا بوونی هه‌یه