مردووەکان مۆبایلیان نییە

نیلس هاو/شاعیری دانیمارکی

March 29, 2020

نیلس هاو، شاعیر و کورتەچیرۆکنووسی دانیمارکی لە 7ـی نۆڤەمبەری 1949 لە دایک بووە. یەکەمین دەفتەرەشیعری بە ناوی ”ئەو خۆشییەی جەستە پێک دەهێنێت” ساڵی 1982 بڵاو کردووەتەوە. زیاتر وەک موسافیرێک دەژی و چەندین گەشتی ئەدەبیی کردووە، کە دیارترینیان گەشتەکانی ئەورووپا و ئاسیا و باکوور و باشووری ئەمەریکا و ئافریکا بوون. لە شیعرەکانی ئەودا دیدێکی تەنزئامێزانە دەبینین بۆ ژیانی مرۆڤی مۆدێرن و دەوروبەرەکەی. کارەکانی بۆ چەندین زمانی جیهانی وەرگێڕدراون. تا ئێستا 6 دەفتەرەشیعر و 3 کۆمەڵەچیرۆکی بە چاپ گەیاندوون. خاوەنی چەندین خەڵاتی وێژەیییە. ئێستا لە کۆپنهاگن- پایتەختی دانیمارک، لەگەڵ هاوسەرە پیانۆژەنەکەیدا “کرسیتینا بیورکی” ژیان بەسەر دەبات. کتێبی ”شیعر بۆ ترسنۆکەکان نییە” بەرهەمی وەرگێڕاوی کوردیی ئەم شاعیرەیە، کە ئالان پەری کردوویە بە کوردی ساڵی 2016 چاپ بووە. – ماڵپەڕی باڵندە

 

 

 

 

مردووەکان مۆبایلیان نییە
نیلس هاو
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ڕەند کوردی

 

 

ئەو نامانەی
کەس نەینووسیون
هەرگیز ناگەن

 

بەفر هەیوانی کەنیسەکە دادەپۆشێت
تەکسییەک لە دەرەوە بۆ دە ساڵ
چاوەڕێ دەکات
مردووەکان مۆبایلیان نییە