پۆڵ ئێلوار شاعیرێکی ناوداری فەرەنسییە. ساڵی ١٨٩٥ لە فەرەنسا لەدایکبووە و هەر لەوێش لە ساڵی ١٩٥٢دا کۆچی دوایی کردووە. ئێلوار بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی قوتابخانەی سوریالیزم دادەنرێت. لە ساڵی ١٩١٧ یەکەمین کۆمەڵە شیعری بڵاو دەکاتەوە.
ئێلوار ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی بووە و دژی نازییەکان خەباتی کردووە، بە یەکێکیش لە دیارترین ناوە ئەدەبییەکانی سەدەی بیستەمی فەرەنسا دادەنرێت.
لە بەناوبانگترین کارەکانی کۆمەڵە شیعری “پایتەختی خەم”ە.
خۆشـدەوێی
پۆڵ ئێلوار
وەرگێڕانی موحسین عومەر ئەحمەد
خۆشمده‌وێى بۆ هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ى نه‌مناسیوون
بۆ هه‌موو ئه‌و ڕۆژگارانه‌ى نه‌ژیاوم
بۆ عه‌ترى كه‌نارى مه‌زنى ده‌ریا و بۆنى نانى گه‌رم
بۆ به‌فر كه بۆ گوڵه‌كان دهتوێـتهوه
بۆ ئه‌و گیانه‌وه‌ره پاكانه‌ى مرۆ لێیان ناترسێ
خۆشمده‌وێى بۆ خۆشویستن
خۆشمده‌وێى بۆ هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ى خۆشمناوێن
كێ ئاوێنه‌ى منه ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بیت كه من خۆم كه‌م ده‌بینم
بێ تۆ له بیابانێك زیاتر نابینم
له نێوان ئه‌مڕۆ و ڕابردوو
ئه‌و هه‌موو مردووه ده‌بوايه به‌سه‌ریاندا باز بده‌م
نه‌متوانى دیوارى ئاوێنه‌كه‌م كون بكه‌م
ده‌بوایه پیت به پیت فێرى ژیان بم
وه‌ك چۆن شت له یاد ده‌كه‌ین
خۆشمده‌وێى بۆ ژیریت كه هى من نییه
بۆ دروستی
خۆشمده‌وێى دژ به هه‌موو ئه‌وه‌ى له وه‌همێك زیاتر نییه
بۆ ئه‌م دڵه نه‌مره كه هى من نییه
تۆ وا ده‌زانى گومانى كه‌چى له ئه‌قڵ زیاتر نییت
تۆ ئه‌و هه‌تاوه مه‌زنه‌ى كه له‌سه‌ر سه‌رم ههڵدێى
كه له خۆم دڵنیام.