سەفا زیاب، شاعیر و ڕەخنەگری عێراقی لە ساڵى 1975ـدا له شارى زیقاڕ له دایك بووه. دكتۆرای له ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بیدا هەیە. سكرتێرى چه‌ند گۆڤارێكە. لە ئەورووپا بۆ شیعرەکانی خه‌ڵات کراوە. “کات بەئاگا مەهێنە/٢٠٠٠”، “دڵەڕاوکێ/٢٠٠١” و هەروەها “ئاسمانی وشک” لە کتێبە شیعرییەکانی ئەون. ده‌زگاى کو‌لتووریی “شه‌هریار”ـى هه‌یە. – باڵندە
بە نەختێک فرمێسک جیهان ئاو دەدەم
سەفا زیاب
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە:
عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی
بیرۆكه‌یه‌ك
به‌م زووانه ده‌ستم له باخچه‌ى ته‌نیشت ماڵه‌كه‌مدا ده‌چێنم
چونكه بۆ 35 ساڵ ده‌چێت زه‌وییه‌كم ده‌ست ناكه‌وێت ده‌ستمى تێدا بچێنم.
بڕیارم داوه شه‌وێك باخچه‌ى هاوسێیەكهمان بدزم
په‌ناگه‌یه‌كى تێدا دروست بكه‌م بۆ هه‌ردوو ده‌سته ئاوارهكهم.
من چه‌ند ساڵێكه
به دواى دوو ده‌ستى ڕاسته‌قینه‌دا ده‌گه‌ڕێم
تا شیعرێك بنووسم و بخه‌وم
قاچ و ده‌ستیشم
ڕه‌نگه پشت و سك و بنباڵیشم هه‌ر بنێژم… و… و
ڕه‌نگه له‌م چاڵه‌دا
كه هه‌ڵی ده‌كه‌نم
له‌و باخچه‌یه‌دا كه پێش چه‌ند دێڕێك گوتم له هاوسێیەكهمى ده‌دزم پاڵ كه‌وم و
بخه‌وم…
من ده‌مه‌وێت بنووم.
■
یادێك
به كه‌مێك فرمێسك
دره‌خته وشكبووهكانت
ئاو ده‌ده‌م.