کرێکاری کان

سوزانا لۆڤریچ/شاعیری بۆسنی

November 7, 2018

 

سوزانا لۆڤریچ Suzana Lovrić ، خانمەشاعیری بۆسنە لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٧ـە. یەکەمین کۆمەڵەشیعری بریتییە (نامەکان بە بێهێزی نووسراون) کە توانی خەڵاتی باشترین کۆشیعر لە فێستیڤاڵی کولتووریی کرواتیا بۆ ساڵی ٢٠٠٧ وەربگرێت. شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی جیهانی وەرگێڕدراون. بەڕێوبەری نووسینە لە پاشکۆیەکی ئەدەبی لە شارەکەی خۆی لە فۆژنیکا. – ماڵپەڕی باڵندە

 

 

کرێکاری کان
سوزانا لۆڤریچ
وەرگێڕانی لە دانیمارکییەوە: ئالان پەری

 

 

 

بە درێژاییی شەو بۆنی تیژی پیاز ڕادەکێشمە نێو خەوم

پاڵ بە کەشتیی بەدبەختییەوە دەنێ

منی جێنشین کردووە بۆ ئەوەی بگەمە لای تۆ

 

ئاوی سارد پەی بە گورچیلەکان دەبات

 

من نەخۆشم

 

گوڵێک لە ڕەگوڕیشەوە هەڵدەکێشم و

دەیخەمە ژێر سەرم،

وام لێ دەکات سەرایڤۆ لە یاد بکەم

دەنێو ئەو خەڵکانە…

دەنێو زمانی خەڵکانی بازاڕ

لە سێرکێکی بچووکدا،

بێ نهێنی و بێ چوونەدەرەوە

 

 بە دوای قاپەکاندا دەگەڕێم

بە دوای کاغەزی خەم و چەرخێکدا دەگەڕێم

سیگارێک پێ دەکەم

ئەو کاتەی لە ژێرزەمینەکە

تەماشا دەکەم چۆن شەوان

لەژێر پێستی ڕۆژگاردا خۆی دەخشێنێت

 

 


سەرچاوە: ئەنتۆلۆژیای شیعری هاوچەرخی بۆسنە و هیرزۆگیڤینیا بە زمانی دانیمارکی ٢٠١٨.