تەنیایی

سەمیع داوود/شاعیری عێراقی

May 10, 2018

سەمیع داوود، شاعیرێکی عێراقییە. (بۆ دەوڵەمەندکردنی ژیاننامەی سەمیع داوود، هاوکاریی باڵندە بکەن)

 

 

تەنیایی
سەمیع داوود
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئارام ئیسماعیل

 

 

 

 

 

١
بەنێو تەنگوچەڵەمەکانی ڕۆحدا دێم و دەچم
چراکان دادەگیرسێنم و
ڕەشەبا دەکوژێنمەوە
شوێن لە ناشوێن دوور دەخەمەوە
“بوونێک” بەبێ زەنگ و بەبێ کەڕەنا ئاشکرا دەکەم
لێرە کەسێک، هاوبەشیی تەنیایییەکەم ناکات؛ خۆم نەبێت
یان بەردێک لەسەر خەونێکی سارد
دەنوێت… و هێلکەشەیتانۆکەیەکیش
ئاو زمانێتی.

 

 

٢
ڕووخساری کتوپڕ هاتە بەر دیدەم
خۆی بەسەر گۆچانی فێڵ و مەکربازییەکەیدا نووشتاندبووەوە
کۆشک و تەلاری فریودەرانەی هەڵچنیبوو
چاودێریی پۆل پۆل ڕەوە پەپوولەکانی دەکرد
تاکوو پانتایییەکی زیاتری من داگیر بکات .
پەرشوبڵاویم کۆ دەکەمەوە
زمانم ڕێک دەخەمەوە
بۆ هاندانی هەستوسۆزی ئەو
بیرەوەرییەکانی ئەو، بە هەندێک گۆرانیم تازە دەکەمەوە
تەدارەکی تەنیایییەکەم لە سێبەرێکی
تاریکونووتەکدا ڕێک دەخەم
هەوری بغووردیی ئەو، تێکەڵ بە
دووکەڵی شمشاڵەکەم دەکەم و
دوای ئەوە… دەست دەکەم…
بە ئاوابوون.

 

 

سەرچاوە: دیوان مزامیر سیندال