باخی ئەوین

ویڵیەم بڵەیک

ویڵیەم بڵەیک | ١٧٥٧ - ١٨٢٧

November 18, 2023

ویڵیەم بڵەیک، بە یەک لە دیارترین شاعیرانی سەردەمی ڕۆمانتیکی خۆرئاوا و ئینگلیزی دادەنرێت. لە ساڵی ١٧٥٧ـدا لەدایکبووە. لەپاڵ شیعرنووسیندا، وێنەکێشێکی بەتوانای ئەو سەردەمەش بوو. بڵەیک وەک زۆرێک لە داهێنەران لە کاتی ژیانی خۆیدا  کارەکانی بەهەند وەرنەگیراوە، چەند ساڵێک پاش مردنی جارێکی دی دەخوێنرێنەوە  بایەخیان پێ دەدرێت.   .
بڵەیک خاوەنی دوو کتێبی شیعری بەناوبانگە بە ناوەکانی گۆرانییەکانی ئەزموون و گۆرانییەکانی بێگوناهی. لە ساڵی ١٨٢٧ـدا هەر لە لەندەن دەمرێت.

 

 

باخی ئەوین
ویڵیەم بڵەیک
کوردییەکەی تارا فارس

 

 

چوومە نێو باخی ئەوین
دیتم ئەوەی نەمدیتبوو
لەو سەوزاییەی پێشتر گەممەم تێدا دەکرد،
پەرستگاییەک سازکرابوو.
قاپیی گشت پێوەدرابوو
“نابێ“ لەبانی نووسرابوو؛
کەوابێ من چوومەتەوە باخی ئەوین
گوڵی جوانیش دەرکەوتبوو؛
لەبری بوونە گوڵستان،
دیتم بووەتە گۆڕستان.
دێن و دەڕۆن،
قەشە ڕەشپۆشەکان؛
خۆشی و ئارەزووکانی منیش
دەبەستنەوە بە دڕکەکان.