خۆفۆ

فابیان ئێسپێخێل

فابیان ئێسپێخێل

January 15, 2024

فابیان ئێسپێخێل شاعیر و وەرگێڕێکی لاوی مەکسیکییە، لەدایکبووی ١٩٩٥ـی شاری مەکسیکە. بەشی وێژەی هیسپانیکی خوێندووە. بەرپرسی گۆڤاری پونتۆ ئین لیینیا و ڕاوێژکاری لقی مەکسیکی وەشانخانەی پەنگوینە. خەڵاتی حکوومەتی مەکسیکی بۆ نووسەرە لاوە داهێنەرەکان وەرگرتووە. بەرهەمەکانی لە چەندین گۆڤار و ئەنتۆلۆژیای شیعر و وتار لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین بڵاو بوونەتەوە. ئەندامی کۆمەڵەی وەرگێڕە وێژەییەکانی مەکسیکە. وەرگێڕی ئینگلیزی و فەڕەنسییە، شیعری کوردییشی لەگەڵ ژیار هۆمەر بۆ ئیسپانی وەرگێڕاوە. ساڵی ٢٠٢٣ بە یەکەمین دیوانی، بەستەڵەکی باشوور، خەڵاتی پڕبایەخی ئاگواسکالیێنتێسـی بۆ شیعر بردووەتەوە. کتێبێکی پۆل ڤالێریی وەرگێڕاوە و زانکۆی نوێڤۆ لێیۆن بڵاوی کردووەتەوە. بەر لە کوردی، نموونەی شیعرەکانی بۆ ئینگلیزی و ئیتاڵی و بەنگالی وەرگێڕدراوە.

 

 

 

خۆفۆ
فابیان ئێسپێخێل
کوردییەکەی ژیار هۆمەر

 

 

چەشنی قەتماغەیەک ژانی بڕابێ
یان ھەموو شارێک داڕمابێ
دەستتم بدەرێ

چەشنی باهۆزێ
خۆی لە خزیی کەڤر ھەڵبسووێ
دەستتم بدەرێ

چەشنی ھەڕەمێ بخوازێ چڕنووک لە هەوا بگرێ
چەشنی پاپۆڕێ دەم ڕووبار بلاوێنێ
دەستتم بدەرێ

دەبینین چۆن کەڤر لێک دەترازێ
چۆن ئاو وشک دەبێ و
ئەوەی کاریتە ڕایگرتووە لەسەر زەوی دەنووێ
ئێسک بە ئێسکیش لەسەر لمەڵان ئۆقرە دەگرێ

دەستتم بدەرێ
چەشنی بێدەنگی لە خشتی شکاو بخشێ
دەبینە دواھەمین کەڤر کە بکەوێ
کە شەو دادێ

سەرچاوە:

ḫwfw [jufu], Fabián Espejel, Casapaís (Traducido al kurdo por Jiyar Homer)