یادی ئەو بەخێوکەری ڕووبارە

وریا مەزهەر/شاعیری کوردفارس

April 28, 2018

وریا مەزهەر، شاعیر و چیرۆکنووس، کە لە ئێستادا لە دنیای ئێمەدا ناوێکی ئاشنایە و خوێنەران هەم شیعرەکانی دەناسن هەم چیرۆکەکانی، زۆرێکیش هەن خۆشیان دەوێت. لەم چەند ڕۆژەدا هەوڵ دەدەین بایەخێکی زیاتر بەم شاعیرە بدەین، هەروەها نووسینێکی عەلی زەررین– شاعیر و نووسەری ئێرانی بڵاو دەکەینەوە، کە تایبەت بۆ باڵندە نووسیویەتی و یەکێک لە هاوڕێیەکانی وریا مەزهەر بووە. وریا مەزهەر، شاعیر و چیرۆکنووسی کوردفارس، لە ٢٩ـی ٢ـی ١٩٧٦ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، ٢٥ـی ٤ـی ٢٠١١ لە هێلسنکی-فنلەندا کۆچی دواییی کرد. هەڵبەت چەندین ڕۆژ دوای ئەم مێژووە لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردوویی دۆزرایەوە، هاوڕێیەکانی و سایت و ڕۆژنامەکان نووسییان کە وریا خۆی کوشتووە، خانەوادەکەی بەڵام ئەمە ڕەت دەکەنەوە. وریا چەندین کتێبی بە فارسی نووسیون و بە کوردییش شیعرەکانی لە ساڵی ٢٠٠٠ـدا بە ناوی «هیچ»ـەوە بڵاو کردوونەتەوە. ئەوکات، پاش ئەوەی هەواڵی مردنی بڵاو بووەوە، یەکێک لە سایتەکان نووسی: وریا مەزهەر لە دوورگەیەکدا زۆر دوور لە ئەدەبیاتی فارسی، خۆی کوشت. – باڵندە

 

 

بۆ خوێندنەوەی شیعرەکانی وریا کرتە لێرە بکە
لە باوەشم بگرە کیژەگوڵ

 

بۆ گوێگرتن لە شیعرێکی وریا کرتە لێرە بکە
تاڵتر لە قاوە خۆشم دەوێیت