تەفرەدانەکان

لارکن

فیلیپ لارکن/ ئینگلاند

January 14, 2020

 ژنێک بێهۆش دەکرێت و دوایی دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر.  ئەمە بابەتی سەرەکی ئەم شیعرەی فیلیپ لارکنە، یەکێکە لە بەناوبانگترین شێعرەکانی، شیعرەکە لە ساڵی ١٩٥٠ نووسراوە. گەر بە وردی بیخوێنینەوە دەبینین کە چۆن چۆتە ناو ژیانی کۆمەڵایەتی لەندەن و چۆن جیاوازییەکانی بەرجەستە کردووە لە سەردەمی ڤیکتۆریانەکاندا. فیلیپ لارکن ساڵی ١٩٢٢ لە بەریتانیا لە دایکبووە و هەر لەوێش لە ساڵی ١٩٨٥ کۆچی دوایی کردووە– باڵندە

 

تەفرەدانەکان
فیلیپ لارکن
وەرگێڕانی ڕەند کوردی

 

 

“بێگومان دەرمانخوارد کرابووم، هێندە بە قورسی کە تا سبەی بەیانی هۆشم نەهاتەوە. تۆقیم کە زانیم دەستدرێژیم کراوەتە سەر، بۆ چەند ڕۆژێک  بە هیچ دڵم نەدەدرایەوە. بۆکوشتنم یان گەڕانەوەم بۆلای پورم وەکو منداڵ گریام.”
-مەیهیو، ڕەنجبەران و هەژارانی لەندەن

 

تەنانەت لەم دووریەشەوە تامی ئەو ئازارە
تاڵ و دڕکاویە دەکەم دەرخواردی دایت
دەرکەوتنی جارجاری خۆر، مەراقی کورت و تێپەڕی تایەکان
بە درێژیی شەقامەکەی دەرەوە
لەو شوێنەی بوکێنی  لەندەن ڕوودەکاتە لاکەی تر
ڕووناکی مەزنیش، ڕووناکی بڵند و حاشاهەڵنەگر
ڕێگە نادات برینەکە ساڕێژ ببێت و شوورەیی لە حەشارگەکەی دەردەکات.
هەموو ئەو ڕۆژە خاووخلیچکە،
مێشکت بە کراوەیی دەمێنێتەوە، وەک چەکمەجەیەک پڕ لە چەقۆ.

گەڕەکە پەراوێزخراوەکان، ساڵەکان، ناشتویانیت.
من ڕووی ئەوەم نییە دڵنەواییتکەم، ئەگەر بشتوانم. چی هەیە بوترێ؟ ئەوە نەبێت کە ئازاچەشتن تەواو حەتمییە.
بەڵام لەو شوێنێکدا کە ئارەزوو باڵا دەستە، تێگەیشتن هیچ جێیەک ناگرێ
بۆ تۆ هیچ بایەخێکی نییە، لەسەر ئەو تەختەخەوە
کەمتر لە ئەو تەفرەدرابیت،
کاتێ بە لەتردانەوە بەسەر قادرمە هەناسەلێبڕاوەکەدا هەڵدەگەڕا
بۆ گەیشتن بە هەورەبانی تەریکی تێربوون