سەرگۆن بۆڵس

ده‌رباره‌ی سەرگۆن بۆڵس

سەرگۆن بۆڵس، شاعیری عێراقی، لە ساڵی ١٩٤٤ـدا لە حەببانییە لە دایک بووە. لە سێزدساڵیدا لەگەڵ خانەوادەکەیدا دەچن بۆ کەرکووک و لەوێ شیعرنووسینی دەست پێ کرد. لە ساڵی ١٩٦٦ـدا، بە پێی، بە بیاباندا دەچێت بۆ بەیرووت و لەوێ دەست بە وەرگێڕان دەکات. ئەو وەرگێڕی شیعرەکانی تێد هیووز و ئالن گزنبێرگـە بۆ زمانی عەرەبی. لە ساڵی ١٩٦٤ـدا لەگەڵ هاوڕێ شاعیرەکانی وەک سەلاح فایەق، جان دەمۆ و فازڵ عەززاویدا گرووپی کەرکووکیان دامەزراند. لە ساڵی ١٩٦٩ـدا لە بەیرووتەوە چوو بۆ سان فڕانسیسکۆ. لەوێ بەرەی بیتی ناسی و بوو بە هاوڕێی گزنبێرگ، گری سنایدەر و گریگۆری کۆرسۆ. لە ٢٢ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٧ـدا لە بەرین کۆچی دواییی کرد.

[ssba-buttons]