سووننێت

September 11, 2021

فرانسیس ژامس، شاعیر و ڕۆماننووسی فەرەنسی، ساڵی ١٨٦٨ لە دایک بووە و ١ـی نۆڤەمبەری ١٩٣٨ کۆچی دواییی کردووە.– ماڵپەڕی باڵندە

 

 

 

 

سووننێت
فرانسیس ژامس
وەرگێڕانی: شێنێ کەمال

 

 

دوای چەند ڕۆژێکی دی بەفر دادەکات
ساڵی پارم دێتەوە یاد من
خەمەکانمم دێتەوە یاد
کە لە تەنیشت ئاگردانەکە ڕۆ نیشتبووم
هەرکەسێک بهاتایە بیپرسیایە چیتە؟ دەمگوت هیچ شتێکم نییە،
بهێڵن
با بە بێدەنگی بمێنمەوە.
ساڵی ڕابردوو، لە ژوورەکەم
لە دەرەوەشی بەفرێکی چڕ دایدەکرد کە
زۆر بیرم کردەوە، لە هیچێکەوە تێفکریم
ئێستاکەش هەر وەک ئەوکات، سیگارەکەم لە دەستمدایە و نەفەسی لێ دەدەم
دۆڵابەکۆنەکەی جلەکانم، بۆنێکی نایابی دەردەکرد
منیش تەواو حۆل بووبووم
چونکە شتەکان نەدەگۆڕان
حاڵێک بوو تا لە هەرشتێک دامانبماڵێت کە دەیزانین.
سەیرە کە ئێمە بۆچی دەدوێین و تێدەفکرین؟
لە ماچەکان و فرمێسکەکانمان تێدەگەین گەرچی هیچ شتێکیش ناڵێن
ئەو هەنگاوانەش کە کەسێک دەینێت، لە زۆر قسەی خۆش باشترن.
بەبێ تێفکرین ئەستێرەکانیان ناچار کردووه
پێویستیان بە ناو نەبێت
ژمارەگەلێکیش، کە دەیسەلمێنن ئەو ئەستێرانە ڕۆژێک لە سێبەرێکدا تێدەپەڕن و ئیتر بەزۆر کۆچیان پێ ناکەن.
ئێستاکە، باشە خەمە چەماوەکانی ساڵی پێشووی من لە کوێن؟
بە سەختی دێتەوە یادم
هەرکەسێک بێت بپرسێت چیتە؟ دەڵێم هیچ شتێکم نییە،
بهێڵن
با بە بێدەنگی بمێنمەوە